بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، " ماریا زاخارۆوا" ، ووتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا رۆژی شەممە بە راگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی ، پەلامارە چەکدارانەکان لە لایەن گرووپەکانی گەورە لە ئەندامانی تالیبان بۆسەر ناوەندەکانی دەوڵەتی و بنکەکانی هێزەکانی ئەفغانستانی ڕووی داوە کە ژمارێکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە .
زاخارۆوا ووتیشی ، ئەفغانستان لەم بەینە لە ناوچەی بەدەخشان، غەزنی ، قەندوز ، لوگەر ، نەنگەرهار و ئوروزگان شایەتی تاوسەندنی پەلامارەکانی چەکدارانەیە دژی ئامانجە کانی دەوڵەتی کە ژماریکی زۆر لە هێزەکان و دانیشتووانی خۆجێی لەو دا کوژارون . ئەو بەڕاشکاوی ووتی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ووتی : مۆسکۆ ئەم کردەوە ترۆریستیانە بە تووندی شەرمەزار دەکات و هیوادارە هۆکارانی ئەو سزابدرێن و دەوڵەتی ئەفغانستان یش ڕی وشۆینی پێویست بۆ دابینی ئاسایشتی پێتەخت و ناوچەکانی دیکە بگرێتە بەر .
ئەفغانستان کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تالیبان و تۆڵەسەندنەوە لە ڕووداوی ١١ سیپتەمبەر ، کەوتە بەر پەلامار و داگیر کاری هێزە ئەمریکاییەکان وچەند وڵاتی رۆژئاوایی ، تا بە ئێستا سەرەڕای تێپەڕینی ١٥ ساڵ و قوربانی بوونی هەزاران کەسی سیڤیل ی ئەفغان و کاوڵبوونەکانی بەربڵاو ، ئەفغانستان هەروا بارودۆخی ئەستەم تێپەر دەکات ....
کۆتایی کورتە نامە/310