به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌وامیی دیداره‌کانی له پاریس، له‌گه‌ڵ فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا دیدار و گفتوگۆی کرد.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌و دیداره که ڕۆژی پێنجشه‌ممه (18ی مانگی خه‌رمانان/ 8ی سێپتێمبێر) له کۆشکی ئێلیزه به‌ڕێوه‌چوو، بارزانی و ئۆلاند په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای ڕێز و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕ دژی داعش، له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانی سه‌ربازی و سیاسی وڵاته‌که‌ی له هه‌ولێر جه‌ختی کرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له پێویستیی ڕزگارکردنی مووسڵ و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه کرایه‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختیان کرد که ده‌بێ بۆ قۆناغی دوای داعش پڕۆژه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ به له‌به‌رچاوگرتنی مافی سه‌رجه‌م دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به هه‌ر ئیتنیک و مه‌زه‌بێک دابنرێت.
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وێڕای پێشوازی و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له گفتوگۆکانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان دوو لایه‌ن، داوای کرد که هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له شه‌ڕی تیرۆریستان به تایبه‌ت له ڕزگارکردنی موسڵ به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه کرا و سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که ئامانجی گه‌لی کوردستان گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆییه و ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه پێوشوێنگری ده‌که‌ن...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٢٥
News ID: 778108
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌رێمی کوردستانی بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆکان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق بانگهێشت کرد و له به‌رانبه‌ردا، بارزانی وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ئامانجی کورده‌کانه، ڕایگه‌یاند که ئه‌و بابه‌ته له ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه پێوشوێنگری ده‌که‌ن.