١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٩
بەڕێوەبەرایەتی ڕێوڕەسمی حەج ، پێداچوونەوەی لەسەر بکرێ

سەرۆکی کۆگەی جیهانی ئیسلامی لە لەندەن، خوازیاری پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری حەج بوو بەتایبەت لەلایەن ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامییەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی عالەمی سەرۆکی کۆگەی جیهانی ئیسلامی لە لەندەن دوێنێ هەینی بەئاماژە بەوەی کە مەککەو مەدینە هی کۆمەڵگای موسڵمانانەو نەک حکومەتی عەرەبستان، وتی: پێویستە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری حەج لەئاستی جیهانیدا تاووتوێ بکرێ و پێداچوونەوەی لەسەر ئەنجام بگرێت.

عەلی عالەمی وتیشی: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی دەبێ لەوبارەوە هەنگاو بنێن هەتا لانیکەم بەڕێوەبەرایەتی حەج لەژێر چاوەدێری ئەو چەشنە ڕێکخراوانەدا ئەنجام بگرێ.

عەلی عالەمی بەئاماژە بە لێنەوەشاوەیی حکومەتی عەرەبستان بۆ ئیدارەکردنی ڕێوڕەسمی حەج وتی: حکومەتی عەرەبستان چاوەڕوانیی حاجییەکان دابین ناکات.

ئەو مامۆستا دینییە، ئالی سەعوودی بە هۆکاری سەرەکی ڕوودانی کارەساتی مینا زانی و وتی: حکومەتی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕووداوەکەی مینادا کۆتایی کردووە.

هەزاران زیارەتکار لەوان ٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی ڕۆژی جێژنی قوربانی ساڵی رابردوو(٢٤ی سیپتەمبەری٢٠١٥) و لەحاڵی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج لە سەرزەوینی مینادا لەبەر بێ ڕاوتەگبیری بەرپرسانی ئالی سەعوود، گیانیان لەدەست دا....

کۆتایی کورتە نامە/310