به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەراوێزی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی ڕۆنانی هازگەی دوهەم وسێهەمی بوشێهر لە باشووری ئێران وتی: پێوەندی ئێران و ڕووسیا ڕوو لە پەرە بووە و کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران پێداگری دەکەن لەسەر پەرەی پێوەندەیکانی نێودەوڵەتی بە تایبەت لەگەڵ ڕووسیا .
ساڵحی هەروەها بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش بەرجام بوار خۆشکەری دروست کرانی هازگە نوێکانی ناڤۆکی لە ئێران زانی و لە سپێردرانی تۆکمە وتەواوی ئیدارەی یەکەی یەکەمی هازگەی بوشێهر بە پسپۆڕانی ئێرانی هەواڵی دا. وتیشی: بە هاوکاری و پێوەندی سازندەی دەوڵەتی ئێران ، بوار بۆ گەشە وپەرەی کەڵک وەرگرتن لە مەزایای وزەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی لە چوارچیوەی پادمان و بە پێی ئین پی تی پێشکەوتە یە.
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بەرهەم هێنانی هاوبەشی سۆتەمەنی و ئیزوتوپەکانی پاوەجیی لە ئێرانی لە بەرنامە هاوبەشەکانی ئێران وڕووسیا ژماردو وتیشی: کردنەوەی یەکەکانی نوێ هازگەیی بە بەرزترین ئاستی هێمنی ، وێڕای یارمەتی دان بە دابین کرانی وزە و پاسەوانی کە سەرچاوە سرۆشتیەکان ، دەبێتە هۆی دەسپێوە گرتن لە سەرچاوە نەوتیەکان بەرانبەربە بیست و دوو ملوێن بەرمیل نەوتی خاوو پێشگیری لەبڵاوکردنەوەی چواردە ملوین تەن مەوادی پیس بۆ نێو ژینگە.
ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی دروست کردنی یەکەکانی دوو وسێ هازگەی ئەتۆمی بوشێهر ، ئەمڕۆ شەممە بە بەشداری " ئیسحاق جەهانگیری " جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار" عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و" سرگئی کرینکو" سەرۆکی کۆمپانیای ڕووس ئەتۆم دەست پێکرا...
کۆتایی کورتە نامە/310