٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٥٥
پێنتاگۆن ، نیگەرانی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین بە کەم بایخ دەنرخێنێ

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا(پێنتاگۆن) دوێنێ هەینی هەندێ نیگەرانی لەبارەی هێرشی شیمانەیی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینی بە کەم بایخ زانی و وتی؛ هێزەکانی سووریا تەنیا بۆ ئەنجامدانی پرۆڤەیەکی سەربازی لەسەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکراین کۆبوونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسە لە واشنگتۆن، جێف دێیویس وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند کە پرسی داگیرکرانی کریما لەلایەن ڕووسیاوەو چوونەسەری ئاستی توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین هەروا لە دڵگرانییەکانی ئێمەیە بەڵام پرسی زیادکرانی ژماری سەربازان یان جم و جۆڵی بەرفراوانی کورت ماوەی ڕووسیا، نابێتە مایەی نیگەرانی ئێمە.

دێیویس وتیشی؛ ڕووسیا هەموو ساڵێک لەو چەشنە پرۆڤە سەربازییانە لە ناوچەدا ئەنجام دەداو پرۆڤەی سەربازی دواتری ئەو وڵاتە مانگی داهاتوو ئەنجام دەگرێ.

شیاوی ئاماژەیە، پاش تەشەنای کێشەی نێوان ڕووسیاو ئۆکراین لە حەوتەی ڕابردووداو سەفەری چاوەڕوان نەکراوی ڕۆژی هەینی، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ نیمچە دوورگەی کریما، هەندێ سەرچاوە لەحاند ڕوودانی شەڕی سەربازی لەو ناوچەیە، نیگەرانیان دەربڕیوە.

پێترۆ پۆرۆشنکۆ سەرۆک کۆماری ئۆکراین رۆژی پێنج شەممە وتبووی؛ هێرشی بەربڵاو و قورسی ڕووسیا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی، بەڕەت کراوە نازانێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوو ساڵ لەوەپێش، پاش بەڕێوە چوونی کۆپرسییەک کە ڕۆژاواییەکان، بە نایاساییان لەقەڵەم دا، نیمچە دوورگەی کریما پەیوەستی خاکی ڕووسیا کرا.....

کۆتایی کورتە نامە/310