بە پشت بەستن بە ئەلمەسیرە، ملیۆنان یەمەنی لە گۆڕەپانی ئەلسەبەعینی شاری سەنعا، سووکایەتیی تاوانبار ترامپیان بە مەککە شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوی خۆپیشاندەراندا هاتووە: "ئێمە سووکایەتییە ئامانجدارەکان بە پیرۆزییەکان و ڕەمزەکانی ئیسلام لەلایەن زایۆنیزمی نێودەوڵەتی و دەستوپەیوەندەکانیەوە شەرمەزار دەکەین".
زریانێکی ملیۆنان یەمەنی لەدژی ترامپ و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئێران و حزبوڵا
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە زنجیرەیەک سووکایەتی بە قورئان و پێغەمبەری ئیسلام کراوە و ئەو سووکایەتیانەی بە پیرۆزییەکان بە ئامانجی جیاکردنەوەی نەتەوەی ئیسلامی لە سەرچاوەی ڕێنمایی و ڕووناکی دادەنرا.
زریانێکی ملیۆنان یەمەنی لەدژی ترامپ و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئێران و حزبوڵا
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند: "بێدەنگی جیهانی ئیسلامی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە هانی دوژمنانی داوە بۆ درێژەدان بە سووکایەتییەکان".
سووکایەتی کردنی ترامپ بە مەککە ڕەنگدانەوەی باری دەروونی تۆڵەسەندنەوەیە کە هاوکاتە لەگەڵ شکستی مێژوویی لە ئێران و بەرەی ئیسلامی. پیرۆزبایی سەرکەوتنی مێژوویی لە ئێران و حیزبوڵڵا و میحوەری جیهاد و بەرخۆدان دەکەین بەسەر سوپای تاوانکاری جیهاندا.
Your Comment