شێخ سەید عیسا بەرزنجی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە شاری قوروە، ئاماژەی بە پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهانی ئیسلامیدا کرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی ئاڵاهەڵگری شەرەف و کەرامەت و خۆڕاگری لە بەرامبەر چەوسانەوەی جیهانییە و گەلانی موسڵمانی ناوچەکە پشتیوانی لەم ڕێبازە دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گەلانی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی قووڵ و مەزهەبییان هەیە، زیادی کرد: خوێنی شەهیدانی بەرخۆدان بەتایبەت شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، یەکڕیزیی نێوان گەلانی موسڵمان بەهێزتر کردووە.
ئەندامێکی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی وەتەنیی عێراق، وێڕای ڕێزلێنان لە ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵا خامنەیی بە میحوەری یەکڕیزیی نەتەوەی ئیسلامیی زانی و ڕایگەیاند: گەلانی ئازادی جیهان لە دژی ستەم و داگیرکاری و پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام دەوەستنەوە.
بەرزنجی هەروەها ئاماژەی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە کرد و خوازیاری یەکڕیزیی زیاتری وڵاتانی ئیسلامی بوو و وتی: پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بەرگری لە بایەخە ئیسلامییەکان ئەرکی هەموو موسڵمانانە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی کولتووری قوربانیدان و شەهیدبوون لە ئێران و عێراقی کرد و جەختی لەوە کردەوە: گەلانی موسڵمان بە پشتبەستن بە ئیمان و یەکڕیزی و کولتووری خۆڕاگری، ڕێگە نادەن دوژمنان بگەنە ئامانجەکانیان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ئامادەبووان بە وتنەوەی دروشمی پشتیوانی لە میحوەری بەرخۆدان، هاودەنگی خۆیان لەگەڵ گەلانی چەوساوەی ناوچەکە ڕاگەیاند.
Your Comment