نزیکبوونەوە لە گەرووی هورمز لەلایەن کەشتییە سەربازییەکانەوە بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت.
لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٥٩ی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە؛
بەناوی خودای میهرەبان
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ڕایدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی بانگەشەی درۆی بەشێک لە بەرپرسانی دوژمن، گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی زیرەکدایە، کراوەیە بەڕووی تێپەڕبوونی بێ زیانی کەشتییە مەدەنییەکان، بە ڕەچاوکردنی ڕێسا تایبەتەکانی پێوەندیدار .
هەر کەشتییەکی سەربازی کە بەنیازی نزیکبوونەوە لە گەرووی هورمز بە هەر نازناوێک یان بیانوویەک، بە پێشێلکاریی ئەو کەشتییە هەژمار دەکرێت ئاگربەست و بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
Your Comment