گۆڤاری عەنببەلەدی لە ڕاپۆرتێکی نویدا ئیداعای کرد کە زیاتر لە 4500 کەس لە ئەندامانی پێشووی و ئەرتەش و هێزەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لەوان فەرماندەگەلی باڵا و بەئەزموونی وەک ژینڕاڵ عەلی خزور لە لەشکەری 404، ژینڕاڵ شادی دیوب لە گاردی کۆماری و ئەفسەرانێکی تر لە لەشکەری 17 و کەتیبەی 47 و یەکەگەلێکی دیکە، تەڤڵێ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا(هەسەدە) بوونە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هێزانە زۆرتر لە شارەکانی ڕەقە و حەسەکە و لە ناوەندە ستراتژییەکانی وەک کێڵگەکانی نەوت و گازی "عومەر" و "کۆنیکۆ" جێگر کراون.
عەنببەلەدی باس لەوەش دەکات کە یەکەمین گرووپ لەو هێزانە کە زیاتر لە 2200 کەسن لە جووڵای 2025دا گەیشتوونەتە کێڵگەی عومەر و پاش ئەوان گرووپگەلی تر لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریاوە و لەوان بیابانە ناوەندی و ڕۆژهەڵاتییەکان و ناوچە کەنارئاوییەکانەوە پێیانەوە زیاد بوون.
Your Comment