چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە تەنیا ڕۆژی هەینی لانیکەم سێ هاووڵاتی دیکەی ئەو وڵاتە لە درێژەی بەردەدوام بوونی نائەمنی و ناسەقامگیری لە سووریا کوژراون.
بە گوێرەی ئەم براپۆرتە، تەرمی دوو گەنجی سوریایی لە نێو نەخۆشخانەی ئەلوەعر لە حومس دۆزرایەوە و ڕاپۆرت کراوە کە ئەوان لە دۆخێکی ناڕووندا بدوای ئەوەی کە بۆ چەند کاتژمێر شوێن بزر بوون کوژراون.
هەروەها تەرمی هاووڵاتیەکی دیکەی سووریا لە ناوچە مەسکەنە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دۆزراوەتەوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جەختی کرد کە ژمارەی کوژراوانی نائەمنی لە ئەو وڵاتە لە سەرەتای ساڵی 2025 ەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی سووریا گەییشتووەتە هەزار و 157 کەس.
Your Comment