٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٩:٥٧
Source: Mehrnews
پێکدادانی چەکداری لە سووریا؛ داعش هێرش دەکاتە سەر هەسەدە

ڕاپۆرتی مێدیاکان باس لە ڕوودانی پێکدادانی چەکداری لە دەڤەری دێرەزووری سووریا دەکات.

 پێکدادانی چەکداری لە نێوان داعش و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی زیبان سەر بە دێرەزوور ڕووی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە و ئەو هێزانەش کاردانەوەیان نیشان دا.

هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر هێزە کوردیەکان بە بەکارهێنانی تیربار لەلایەن چەکدارانەی داعشەوە لە ناوچەی ئەبریهە هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕووی دا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha