٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢١:٣٥
Source: Mehrnews
ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند

وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێران هەواڵی دا.

 بە گێڕانەوە لە بلوومبێرگ، وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا لە درێژەی گوشارەکانی دژی پلانی ئاشتی‌خوازاەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆڕێکی نەوتیی بە پاگەندەی پشتیوانیان لە بەشی سەربازیی ئێران گەمارۆ دا.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا ناوی ١٤ کەس، ٢٤ کۆمپانیا، ١٠ پاپۆرە و ٧ فرۆکە خراوەتە لیستی ڕەشی گەمارۆوە و ئەم کارە بە بیانووی "بەرزکردنەوەی گوشارە لانی‌زۆرییەکان بۆ داخستنی سەرچاوەگەلی ماڵی ئێران کە تەرخانی چەکی ئەتۆمی و گرووپگەلی تیرۆریستی دەکرێت" پاساو دراوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، کەسەکانی ناو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا لە وڵاتانی جۆراوجۆری وەک سەنگاپوور، ئێران و کەنادان و کۆمپانیاکانیش لە وڵاتانی ئیمارات، یۆنان، سەنگاپوور، لیبری، ئەڵمانیا، پاناما، هیند و ئێراندا جێگرن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha