١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٨
Source: Mehrnews
هاووڵاتیانی عەلەوی دیمەشق دەبێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن

هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا 24 کاتژمێر مۆڵەتیان داوەتە دانیشتووانی گەڕەکی سومریەی دیمەشق تا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، هەوڵێک کە بووەتە هۆی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی لە ئەو ناوچە.

 لە گەڕەکی سومریەی دیمەشق کە زۆربەەیان عەلەوین، داواکاری هێزە ئەمنیەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ چۆڵ کردنی خانووەکانیان، ئاڵۆزی بەربڵاوی لە ناوچەکە دروست کردووە. ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە 24 کاتژمێر مۆلەتیان داوەتە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە.

بە پێی زانیاریە بڵاو کراوەکان لەلایەن چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاوە، بەرپرسێکی ئەمنیەتی بە ناوی ئەبوو حەزیفە چووەتە ئەو گەڕەکە و هەندێک خانوویان بە ڕەنگ سەوز دیاری کردووە. ئەو خانووانە بڕیارە بەزوویی چۆڵ بکرێن و دواتر خاپوور بکرێن. بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بووەتە ئاڵۆزی و نائارامی لە نێو هاووڵاتیان و ناڕەزایەتی خەڵکی گەڕەکەکەی لێکەوتووەتەوە.

هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە پێیان وایە ئەو هەوڵانە نائەنقەست نەبووە و بەشێک لە گوشاری پلان بۆ داڕێژراو بۆ کۆچی زۆرەملێ ئەوانە و ئەو ڕەوتە بەشێک لە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە عەلەوی نشینەکانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha