١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠١
Source: Mehrnews
سوودانی و شیعەکان لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق چۆن سەرکەوتن؟

سەرکەوتنی شیاع سوودانی و حزبە شیعەکان لو هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە هیواکانی بۆ پێکهێنانی عێراقی یەکگرتوو و بەهێز و سەربەخۆ زیاد کردەوە کە لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستێتەوە. 

گرووپی نێودەوڵەتی: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق نیشانەی گۆڕانکاریەکی قووڵی سیاسی بوو کە هاوپەیمانی ئاوەدانی و گەشە بە ڕێبەری محەمەد شیاع سوودانی بە بەدەستهێنانی ٤٦ کورسی لە پلەی یەکەم وەستا. هەروەها دیکە پارتە شیعەکان وەکوو سادقوون، بەدر، و بزووتنەوەی ماف بە بەدەستهێنانی کورسی زۆر ، دەسەڵاتی خۆیان سەقامگیر کردەوە.

شیعەکان بە گشتی 197 کورسیان بەدەست هێناوە کە نیشاندەری یەکگرتوویی بێ وێنەی ئەو لایەنە هەمبەر گوشارە دەرەکیەکانە. خەڵکی عێراق بە ئامادەبوون لە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگیان دایە کەسانێک کە ئاسایش، سەربەخۆیی و سەربڵندی نەتەوەیان کردووەتە یەکمایەتی خۆیان. ئەوە وەڵامێکی قایمی گەل بە پیلانی جودایی خوازان و دزەی بیانیەکان دێتە ئەژمار. بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە لە جیاتی لاواز کردنەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان، دەنگەکانی بەرەو هێزەکانی بەرخۆدان برد .

Your Comment

You are replying to: .
captcha