ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕاگەیێندراوی وەزیرانی دەرەوەی و پاگەندەیان هەمبەر بە ئێران لە کۆبوونەوەی کەنادای، نابەرپرسانە و بیبنەما وەسف کرد و ڕایگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە هەڵمەتی نایاسایی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا لە کەڵکئاوەژوویی کاراکردنی سنەپبەک بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامەی هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران وەک پاڵپشتییان لە داپەڕێکی سەرپێچکارانەی نێودەوڵەتی، هەڵوێستی ئەو گرووپە بە هیچ جۆرێک هەنگاوی نایاسایی و ناڕەوای ئەوان پاک ناکاتەوە.
بەقایی بە ڕەتکردنەوەی ئیدعای چەندپاتەیی و نابەرپرسانەی گرووپی 7 ل دژی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ئۆکراین، هەڵوێستی دژە شەڕی ئێران لەوبارە و پێداگریی لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانی دیپلۆماتیکی بێر هێنایەوە و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دەستێوەردانێکی لە شەڕی ئۆکرایندا نییە و تۆمەتدەران دەبێ لە بری پێداگری لە خۆبەزلزانین و تاوانبارکردنی دیتران، بە سیاسەتی هەڵەی خۆیان لە هەمبەر پرسی ئاشتی و ئاسایشی جیهانیدا بچنەوە.
Your Comment