١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٣
Source: Mehrnews
"تیرۆریستی باش" بە دەردی سەددام و بێن لادن دەچێ

"جۆلانی تەنیا پیاوێکی کاتییە، بە بەڵێنە فریودەرەکانی ترامپ سەرخۆش بووە، ئەو بەڵێنانەی کە هەرگیز جێبەجێ نابن. "

بەشی نێودەوڵەتی: ئەبوو محمد جولانی سەرۆکی خۆسەپێنەری سووریا، وەک نمانەی تیرۆر و توندڕەوی و کەسایەتییەک کە ساڵانێکە لە لیستی تیرۆریستانی جیهانیدا بوو، گەشتێکی بۆ ئەمەریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە و قسەی کرد.

ئەم سەفەرە وێنەیەکی بێ دەسکاری کراوی سیاسەتی ئەمریکایە بەرامبەر بە تیرۆر.

یەکێک لە گرنگترین پێشنیارەکان کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هاتۆتە ئاراوە، پەیوەندی نێوان سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و تیرۆرە.

ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا هەمیشە وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانیان لە تیرۆر دەڕوانن. ئەمە چەندین جار سەلمێنراوە.

لەم بارودۆخەی ئێستادا گەشتەکەی جۆلانی بۆ ئەمریکا ڕوونترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەو قسە.

ئەمریکا کە ساڵانێکە بە دروشم و ئیدیعای "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" ڕۆژئاوای ئاسیای شڵەژاندووە، ئێستا هەمان ئەو کەسەی کە ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ سەری دانابوو وەک "هاوبەشێکی دژە داعش" قبووڵ دەکاتەوە.

ئەم وەرچەرخانە لە لۆژیکی ساردی سیاسەتی جیۆپۆلەتیکییەوە سەرهەڵدەدات.

لە سیاسەتی واشنتۆندا، تیرۆر دیاردەیەکی ئەخلاقی نییە، بەڵکوو ئامرازێکی کۆنترۆڵکراوە؛ هەندێک جار دوژمن، هەندێک جار هاوپەیمان.

ئەم ڕێبازە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. لە شەڕی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەمریکا بە پێی دانپێدانانی زۆرێک لە بەرپرسەکانی، پشتیوانی و بەهێزکردنی تاقمە تیرۆریستییەکانی لە ئەستۆ بووە.

ئەمریکا چەندین جار نیشانی داوە کە هێڵی نێوان "تیرۆر" و "بەرژەوەندی" دەکێشێت.

جۆلانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی تەحریرولشام، دوایین نموونەی ئەم پارادۆکس و دژبەیەکیە بوو.

کەسێک کە ساڵانێک دەستی دابووە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی، ئێستا لە لیستی میوانە فەرمییەکانی واشنتۆندایە. بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ لەم بابەتەدا هەیە. ڕەنگە هەندێک پێیان وابێ پێشوازیکردن لە جۆلانی لە کۆشکی سپی بە مانای کۆتایی هاتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و وەبەرهێنانە لەو وڵاتەدا و هەروەها هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا.

بەڵام ئەمە ڕاست نییە و دژایەتی ڕاستەوخۆی سروشتی بەرژەوەندخوازانەی ئەمریکایە.

تەنیا وەک نموونەیەک دەتوانین لە پرسی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا بکۆڵینەوە. واشنتۆن دەتوانێت بە فەرمانێک بۆ تەلئەبیب دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ڕابگرێت، بەڵام هەرگیز ئەم فەرمانە ناکرێ. بەڵکوو ترەمپ هەوڵدەدات بە دروشمی درۆینە و ڕووکەشی سەبارەت بە ئاشتی و وەبەرهێنان، ڕای گشتی سەرقاڵ بکات. ئەم دژایەتییە ڕووی ڕاستەقینەی سیاسەتی ئەمریکا ئاشکرا دەکات. وڵاتێک کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە ئەفغانستان و عێراق و تەنانەت بە پشتیوانییەکانی لە غەززە و یەمەن دەکاتە قوربانی، قاڵی سوور بۆ تیرۆریستێکت ڕادەکێشێ.

لە پشت ئەم نمایشەوە، پلانێکی هاوبەش هەیە لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب بە ناوەڕۆکی سەرەکی سووریایەکی لاواز و دابەشکراو و ملکەچ.

ئیسرائیل بەردەوامە لە لەناوبردنی هەر پێکهاتەیەکی بەهێز لە دەسەڵاتی ناوەندی بە هێرشی دووبارە بۆ سەر خاکی سووریا، ئەمریکاش بە پاراستنی بنکە سەربازییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵات و کاریگەری لەسەر باشوور، بە شێوەیەکی کاریگەر جوگرافیای ستراتیژی ئەم وڵاتە کۆنتڕۆڵ دەکات.

لەم نێوەندەدا جۆلانی تەنیا پیاوێکی کاتییە، بە بەڵێنە فریودەرەکانی ترامپ سەرخۆش بووە، ئەو بەڵێنانەی کە هەرگیز جێبەجێ نابن.

مەسەلەکە ئەوەیە کە هەروەک چۆن سەدام و بن لادن سەردەمانێک هاوپەیمانی واشنتۆن بوون و بۆ ڕۆژی دواتر دوژمن، جۆلانیش وادەی بەسەرچوونی خۆی دەبینێت.

ئەم یادداشتە بە زمانی فارسی لەسەر ماڵپەڕی نووسینگەی ڕێبەری ئێران دانراوە لە ژێر ناوی "تیرۆریستی باش میوانی سەرۆک کۆماری ئاشتی"

Your Comment

You are replying to: .
captcha