لە حاڵێکدا کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد، ڕاپۆرت و فیلمە بڵاو کراوەکان لە شارۆچکە سەدری بەغدا، نیشانی دەدات کە خەڵکی ئەو شارۆچکە لەسەر داوای موقتەدا سەدر نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندەکانی دەنگدان کراوەن و دۆخی شار ئاساییە و هیچ هەواڵێکیش لە کەشی دەنگدان و هەڵبژاردنی تێدا ڕەچاو ناکرێت.
موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە کە هەڵبژاردنەکانی بایکۆت بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هەروەها داوای کردووە کە ئامادەییان هەبێت بۆ هەر جۆرە ئەگەری فەرمانی تایبەت یان گشتی بەڵام لە ئەو بارەوە قسەی زیاتری نەکردووە.
دوابەدوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، خەڵکی شارۆچکە سەدر نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان نەکرد.
Your Comment