١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٥٨
Source: Mehrnews
وەزیری بەرگری ئێران: ئێستا بەهێزترین لە پێش شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیل

وەزیری بەرگریی ئێران وتی: بەرهەم‌هێنانی بەرگرانەی وڵات لەباری چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بە نیسبەتی شەڕی 12 ڕۆژە بەرزتر بۆتەوە.

 ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئێران، ئەوڕۆ (دووشەممە 19ی خەزەڵوەر) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران، وتی: لە ئێستادا بەرهەم‌هێنانی بەرگرانەی وڵات لەباری چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بە نیسبەتی شەڕی 12 ڕۆژە بەرزتر بۆتەوە.

نەسیرزادە بە ئاماژە بە پێکهێنانی نووسینگە و وەرێخستنی "ناوەندی هاوبەشی بەرگری" لە وەزارەتی بەرگریدا، وتیشی: 36 پلانی بەرزاترکردنەوەی توانستەکان لە بواری بەرگریدا دەست‌نیشان کراوە کە لەو ڕێژەیە 15 پلانیان لەسەدا 70 تا 80 پێشکەوتنی بووە و 5 پلانیان گەیشتۆتە نزیکەی لەسەدا 70 و 16 پلانیان هێشتا لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی ئیمکانات دایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha