٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:١١
Source: Mehrnews
هیچ گفتوگویەک لە نێوان پەکەکە و ئەنقەرە نییە و نەبووە

نێعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا بوونی نییە و هەرگیز نەبووە و ڕەوتێک کە ئێستا لە تورکیا لە ئارادایە پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورک نییە.

 نێعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا هەرگیز نەبووە و ناشبێت و ئەم ڕەوتەش کە لە ئارادایە، ڕەوتی ئاشتی نێوان تورک و کورد نییە، بەڵکوو ڕەوتێکە کە لە نزیکەوە لەلایەن پەرلەمانەوە چاوەدێری دەکرێت و بە بەیاننامەیەک لەلایەن پەکەکەوە دەستی پێکرد و ڕایگەیاند کە ئامادەی دانانی چەکە؛ کەواتە ڕەوتی دانوستان نایێتە ئەژمار.


کورتولموش وتیشی: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو ڕێکخراوە و حکومەتی بوونی نیە و هەرگیز نەبووە، بەڵام وادیارە کە ئەو ڕێکخراوە بەدوای بەدی هێنانی داواکاریە توندڕەوانەکانی خۆی نییە بۆ نموونە پێکهێنانی سیستەمی فیدراڵ و فەرمی کردنەوەی زمانێکی دیکە لە ماث زمانی تورکی و ... .

ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیار بدات کە پەکەکە چی دیکە ڕێکخراوێکی چەکدار نییە، ئەو بڕیارە بنەمای یاسایی بەهێزتری بۆ درێژەی ڕەوتەکە پێک دەهێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha