ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا کە تورکیا خەریکی نووسینەوەی یاسایەکە کە ئیزن دەداتە هەزاران ئەندام و لایەنگری پەکەکە لە حەشارگەکانی خۆیان لە باکووری عیراق بگەڕێنەوە ئەو وڵاتە . ئەو هەوڵە بەشێک لە دانوستانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە چەند دەیە پێکدادان و پێکهێنانی سەقامگیری لە ئەو وڵاتەیە.
بە وتەی بەرپرسێکی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرچاوەیەک سەر بە پارتی سیاسی کورد لە تورکیا ئەو یاسا پێشنیارێکە بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ ناو خاکی تورکیا، بەڵام لێبوردنی گشتی بۆ تاوانەکانی ئەندامانی چەکدار ناگرێتەوە. بە گوێرەی گەڵاڵەی سەرەتایی، هەندێک فەرماندەی پەکەکە لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی سێهەم لە ئەورووپا.
بە گوێرەی هەواڵەکان، گەڕانەوەکان لەوانەەیە لە چەند قۆناغدا ئەنجام بدرێت: یەکەم نزیک بە هەزار کەسی سڤیل و کەسانی ئەندامی بێ چەک بگەڕێندرێنەوە و پاشان نزیک بە هەشت هەزار هێزی سەربازی دوای لێکدانەوە ئەمنیەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا. بەڵام حکومەت بە تەمایە نزیک بە هەزار فەرماندە و کادیری مامناوەندی پەکەکە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی سێهەم.
Your Comment