٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠
Source: Mehrnews
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتە دەنگ؛ گەمارۆکانی ئەمریکا، تاوانی دژە مرۆڤیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا دژی خەڵکی ئێرانی بەوپەڕی بێ‌بەزەیی و دڵڕەقی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی زانی.

 ئیسماعیل بەقایی دوای بەشداریی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەڵگەفیلمی "فڕینی پەپوولەکان" (لەبارەی ژیانی دوو بلیمەتی تووشبووی نەخۆشیی پەپوولەیی)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: لە ستەمگەرانە و دژە مرۆیی بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، هەر ئەوەندە بەسە کە نەخۆشانی پەپوولەیی –وەک زۆربەی نەخۆشانی سەخت و چارەسەرنەبوو- بەردەوام لە سەرەوەی لیستی ئامانجی گەمارۆکانن.

ڕاشیگەیاند: پێشگری لە هەناردەی پانسمان و بانداژی تایبەتیی نەخۆشانی ئەیهىی، ئەوپەڕی بێبەزەیی و دڵڕەقیی گەمارۆدەران و ڕاپەڕێنەرانی گەمارۆکان نیشان دەدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha