٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٥٢
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەگەر دانوستان بکەین، بەس لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەسەر پرسی ناوچەیی و مووشەکی ڕوون وەسف کرد و سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئەگەر دانوستان بکەین، بەس لە سەر پرسی ئەتۆمی دەبێت.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دانوستانی ئێران و عومان هەر شەش مانگ جارێک لە تاران و مەسقەت بەڕێوە دەچێت وتی: ئەمریکا هەمیشە پرسی مووشەکی و ناوچەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێمە هێناوەتە ئاراوە، بەڵام هەڵوێستی ئێمە تەواو ڕوون بووە و ئەگەر دانوستان بکرێت، بەس لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت.

هەروەها درێژەی دا: لە ئێستادا بەرنامەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە کە ئێمە پێویستمان بە ناوبژیوان هەبێت. سەفەری بەڕێزی تەخت ڕەوانچی بۆ گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ عومان بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha