سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دانوستانی ئێران و عومان هەر شەش مانگ جارێک لە تاران و مەسقەت بەڕێوە دەچێت وتی: ئەمریکا هەمیشە پرسی مووشەکی و ناوچەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێمە هێناوەتە ئاراوە، بەڵام هەڵوێستی ئێمە تەواو ڕوون بووە و ئەگەر دانوستان بکرێت، بەس لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت.
هەروەها درێژەی دا: لە ئێستادا بەرنامەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە کە ئێمە پێویستمان بە ناوبژیوان هەبێت. سەفەری بەڕێزی تەخت ڕەوانچی بۆ گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ عومان بووە.
Your Comment