٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥٨
Source: Mehrnews
ئێران مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد کە درێژەدان یان دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن پەیوەستە بە نیازپاکی ئەمریکاوە.

 سەعید خەتیب زادە وتی: مووشەک بۆ پاراستنی سەروەری نیشتیمانییه و بابەتی دانوستان نییه .

وتیشی: بەردەومی یان دەستپێکردنەوەی دانوستانه ئەتۆمییەکان له گەڵ ئەمریکا بەنده به هەڵسوکەوت و نیازی واشنتۆنەوە.

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، لە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییە وەستاوەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوون کردەوە.

سەبارەت بە وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، خەتیب زادە وتی: ئەگەر ئەمریکا ئامادە بێت لە پێگەیەکی یەکسانەوە بگاتە ڕێککەوتن، ئەوە مومکینە. بەردەوامبوون یان دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پەیوەستە بە ڕەفتار و مەبەستی ڕاستەقینەی لایەنی ئەمریکییەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha