سەعید خەتیب زادە وتی: مووشەک بۆ پاراستنی سەروەری نیشتیمانییه و بابەتی دانوستان نییه .
وتیشی: بەردەومی یان دەستپێکردنەوەی دانوستانه ئەتۆمییەکان له گەڵ ئەمریکا بەنده به هەڵسوکەوت و نیازی واشنتۆنەوە.
سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، لە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییە وەستاوەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوون کردەوە.
سەبارەت بە وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، خەتیب زادە وتی: ئەگەر ئەمریکا ئامادە بێت لە پێگەیەکی یەکسانەوە بگاتە ڕێککەوتن، ئەوە مومکینە. بەردەوامبوون یان دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پەیوەستە بە ڕەفتار و مەبەستی ڕاستەقینەی لایەنی ئەمریکییەوە.
Your Comment