٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:١٦
Source: Mehrnews
دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ پیلان لە دژی حەشدی شەعبی لە ئارادایە

ئەمریکا لە ڕێگای پەرەپێدان بە دەستێوەردانەکانی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئامانجی درێژخایەن شوێنگیری دەکات کە چەکداماڵینی بەرخۆدان و هاندانی بەغدا بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تەنیا 2 حاڵەتی ئەو ئامانجانەیە.

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژارردنەکانی پەرلەمانی عێراق جموجوڵەکانی ئەمریکا لە ئاستی سیاسی ئەو وڵاتە پەرەی سەندووە. لە حاڵێکدا کە ئەمریکا لە دواییەدا گەمارۆی نوێی بەسەر ژمارەیەک کەس و ناوەندی عێراق سەپاندووە، ڕاپۆرتێک لەلایەن دامەزراوەی ئەورووپی خوێندنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بڵاو بووەتەوە کە تێێدا ئاماژە دراوەتە سەر ئەگەری بە فەرمی نەناساندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و هاوکاری نەکردنی واشنتۆن لەگەڵ حکومەتی پێک هاتوو لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە.

دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئەمریکا دەیەوێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق بە شێوەی بچێتە پێشەوە کە نەبێت هۆی بەهێز بوونەوەی حەشدی شەعبی. واشنتۆن لە سیپتەمبەری ڕابردوو بزووتنەوەی نوجەبا، کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا، ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتیبەکانی ئیمام عەلی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە.

چەند مانگ پێش، گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆی دواخستنی لێکدانەوەی ڕەشنووسی چاکسازی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان کە ئامانجی ئاوێتە کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سیستەمی سەربازی فەرمی حکومەت و لە زنجیرەی فەرماندەیی سەربازی بوو. مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەو بارەوە لە پەیامی ڕێبەرانی ئەمریکی بە ڕێبەرانی سیاسی هەواڵی دا کە تێێدا دژایتی کراوە لەگەڵ پەسەند کردنی ئەو یاسایە.

وردەکاریەکانی یاسای حەشدی شەعبی

مادەی 18ی ڕەشنووسی ئەو یاسا، ئەرکی حەشدی شەعبی پارێزەری لە دەسەڵات و بەرگری لە وڵات، پاراستنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکەکەی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە. بە گوێرەی ڕەشةووسی یاسایە، سەرۆکی حەشدی شەعبی لە پلەی وەزیر دەبێت و ئەنجامی کومیتەی وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێت و دەتوانێت هەندێک خاکی خۆی وەکوو سەرۆکی ئەرکان یان ئەمینداری گشتی شاندەکە بباتە کەسێکی تر و ئەبێ ئەرکەکانی وەزیری بەرگری بۆ سە]اندنی یاسا سەربازیەکانی بەسەر فەرمانبەرانی شاندەکە بسەپێنێت.

واشنتۆن و هاندانی بەغدا لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

ناوبراو بە ئاماژە بە ئایدیای بە فەرمی نەناساندنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەمریکاوە، وتی کە ئەوە بەس بیرۆکەیەک نییە و دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان و گوشار بۆ هاتنە سەر کاری نوێنەرانی پاڵپشتی سیاسەتەکانی ئەمریکا.

بەدری لەسەر پێداویستی یەکگرتوویی خەڵکی عێراق بۆ ڕادەست نەبوون هەمبەر ئەو داواکاریە جەختی کرد و وتی کە دژایەتی نەکردن لەگەڵ ئەو گەڵاڵە، عێراق بەرەو وابەستەیی تەواو بەرەوی ئیرادەی ئەمریکا دەبات و لە سێبەری هەمان وابەستەیی، بەغدا ئەبێ لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاو هە:بگرێت. بەدڵنیاییەوە بڕیاری نەتەەوەیی عێراق ئەوەیە کە لە ئەو ڕێگایەدا هەنگاو هەڵنەگرێت.


بیانوو هێنانەوە بۆ درێژ کردنەوەی بوونی سەربازی لە عێراق

بە پێی وتەی بەدری و بە گوێرەی زانیاریەکان، واشنتۆن بەدوای چوونە دەرەوە لە عێراق نییە و دەیەوێت بیکاتە بنکەی خۆی لە ناوچەکە. کەواتە هەوڵ دەدات تا بیانووگەلێک بۆ درێژ کردنەوی بوونی خۆی لە ژێر ناوی دیکە لە عێراق بدۆزێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە عێراق دەتوانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت و کێشە فراوانەکانی ڕابردووی بە تەنیا وەلا ناوە.

کاریگەری گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکێشەی ناوخۆیی هەڵبژاردنەکان

بەدری سەبارەت بە ئەوەی کە گوشاەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کاریگەری دەبێت، وەڵام دەداتەوە کە ڕەوتی سیاسی لە عێراق لەسەر سێ فاکتەری بەشداری، ڕێککەوتن و هاوکێشە دانراوە ، کەواتە هەر جۆرە کێشەیەک لە ئەو هاوکێشە ، کوودەتایەک لە دژی مافی زۆرینە و توانا کردنەوەی گەڵاڵە دەرەکییەکان بۆ دزە لە نێو عێراق دێتە ئەژمار.

بەدری زیادی کرد کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەڕای هەر جۆرە ئەنجامێک، نابێتە هۆی ڕاگرتنی گوشارەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتە بدوای هاندانی عێراق بەرەو گەڵاڵەکانی خۆی و هەوڵ بۆ کوودەتا و دەور دانەدوەی ورەی خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha