، تام باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دیداری ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترامپی خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی دوو وڵاتەکە و هەنگاوێکی مێژوویی لە ڕێگای گەڕانەوەی سووریا بۆ هاوکاری سازێنەر لەگەڵ جیهان وەسف کرد.
ناوبراو وتیشی: ئەو دیدارە نیشاندەری پەڕینەوەی دیمەشق لە گۆشەگیری بەرەو بەشداری چالاک لە هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.
باراک ڕاشیگەیاند کە ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بەڵێنی خۆی بۆ چوونە ڕیزی سووریا بە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعشی ڕاگەیاندووە.
نوێنەری ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان مارکۆ ڕبوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەحمەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا نەخشە ڕێگای تەڤل بوونی تەواوی پێکهاتەی سیاسی و سەربازی کوردستانی سووریا، لە حکومەتی نوێی شەرع پێک هاتووە.
باراک ئەو هەوڵەی گەورەترین هەنگاو لە ڕێگای یەکگررتوویی نەتەوەیی و بووژانەوەی پێکهاتەی حکومەتی سووریا وەسف کرد.
دوابەدوای دیداری مێژوویی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی، تام باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە ڕێککەوتنی دوو لایەنەکە بۆ ئاوێتە بوونی کورد لە حکومەتی سووریا هەواڵی دا.
Your Comment