فەرزانە سادق لە سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ پارێزگای کوردستان و لە دیدار لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا، بە ئاماژە بە پێگەی تایبەت و ستراتیژیکی کوردستان ، وتی: لە هەمان ڕۆژانی دەسپێکی بەرپرسیارێتی پارێزگارەوە، پلان ڕێژی بۆ ئامادەبوون لە ئەم پارێزگا ئەنجام درا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کوردستان بەشێک لە ئێرانە، زیادی کرد: خەڵکی ئەو پارێزگا لە هەموو خولەکاندا بە غیرەت و خۆڕاگری درەوشاونەتەوە و ئێمە خۆمان بە قەرزادری ئەوان دەزانین. بەختەوەرانە لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە لە یەک ساڵی ڕابردوو، زۆرربەی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە پارێزگا چالاک بووەتەوە و بەڵێندەران بە شێوەی جیدی خەریکی کار کردنن
وەزیری ڕێگاوبانی ئێران وتی: سەرەڕای دۆخی سەختی جوگرافیایی پارێزگای کوردستان ، ڕەوتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە پارێزگا خێرا بووەتەوە و گەڵاڵە ناتەواوەکان تا کۆتایی ساڵ چارەنووسیان ڕوون دەبێتەوە.
Your Comment