١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٨
Source: Mehrnews
ئاو ئامرازی نوێی تورکیا بۆ چەوساندنەوەی عێراقییەکان

ڕێکخراوی ئامارگی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە واژۆکرانی ڕێککەوتنی هاوکاریی پێنج‌ساڵەی تورکیا و عێراق لە بواری ئاودا و دەڵێ: بەو ڕێککەوتنە، ئاو دەبێ کاڵایەک و تورکیا بە گرتنەبەری مۆدێلی "ئاو لەبری نەوت"، ئینتیمای بەغدا بە ئەنقەرە زیاتر و بواری داهاتووی قەیرانی ئاوی عێراق ئاڵۆزتر دەکات.

 بەشی نێودەوڵەتی: ئەگەرچی بە سەر وێنەی بڵاوەبووەی ڕێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا وشەی "هاوکاری" هاتووە، بەڵام لە پشت ئەو وێنەیە توێژگەلێکی ئاڵۆز لە سیاسەت، دەسەڵات و مێژوو شاراوەتەوە. لەم وێنەیەدا هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق –کە هەر دوو بەڕەچەڵەک کوردن- بەڵگەیەک واژۆ دەکەن کە داهاتووی ئیدارەی دوو ڕووباری گرینگی دیجلە و فورات دیاری دەکات؛ ڕووبارگەلێک کە چەندین دەیەیە بوونەتە ئامرازی گوشار و کۆنتڕۆڵ لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی تورکیا. هەر بۆیە ئەو ساتەوەختە تایبەتییە بۆ زۆربەی چاودێران، هێمایەکە لە دژوازی مێژوویی لە سیاسەتی ئاویی تورکیا؛ وڵاتێک کە پڕۆژە ئاوییەکانی لە نیو سەدەی ڕابردووەوە لە دژی ناوچە کوردییەکاندا داڕێژراوە.

سیاسەتی ئاوی تورکیا؛ لە کۆنتڕۆڵی ناوخۆییەوە تا نهێمی ناوچەیی

لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆماری تورکیا لە دەیەی 1920ـه‌وە، دەوڵەتی ناوەندی هەوڵی داوە هەموو گەلانی گەیری تورک لە شوناسێکی یەکەدا بتوێنێتەوە و کوردەکان بەردەوام وەک گرینگترین ئاستەنگی بەردەم ئەم پڕۆژەیە وێنا کراون. بەشی زۆری سەرچاوە ئاوییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردییەکاندان و هەر ئەم پرسە، ئاوی کردۆتە ئامرازێک بۆ ئاسایش، کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی زۆرەملیێانە.

لە دەیەی 1970، تورکیا پڕۆژەی مەزنی گاپ(GAP)ی وەک کۆمەڵەیەک بەندائاو و وزەخانەی کارەبا-ئاوی لە ناوچە کوردییەکانی وەک بینگڵ، شەڕناخ، حەکاری، باتمان، ماردین، ئامەد و دەرسیم دەست پێکرد؛ ئەو بەندئاوانە نەک هەر گوندەکانی چۆڵ و ئێکۆسیستەمەکانی وێران کرد، بەڵکوو بوو بە ئامرازی ئەمنیی دەوڵەت. بەپێی دەیتاکان، نزیکەی 30 بەندئاو تەنیا بە ئامانجی ئەمنی چێکراون کە ئەنجامەکەی بۆتە هۆی سنوورداربوون جموجۆڵ و سڕانەوەی یادەوەریی بەکۆمەڵ و لاوازبوونی پێکهاتە خۆجێیەکان.

تورکیا بە پشتبەستن بە هەمان ژێرخان و بەکگراوندی مێژوویی، ئێستا هەمبەر بە عێراق و سووریاش، ئاو بە "سەرچاوەی نیشتمانی" و نەک "ڕووباری سەرسنووری" دەزانێت و بە کردەوە ئەو دوو وڵاتەی کردۆتە وەرگری "خێرات و بەخشینەوەکانی تورکیا".

بەغدا چی واژۆ کرد؟

ڕێککەوتنی ئەمدواییەی بەغدا وەک چوارچێوەیەکی هاوکاریی پێنج‌ساڵە پێناسە کرا، نەک گرێبەستێکی ناچارەکی و لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە: دوو وڵات لە سەر پڕۆژەگەلێک لە بواری ئیدارەی ئاو، باشترکردنی کوالیتیی ئاو، کەمکردنەوەی پیسایی، گەشەی ئاوداشتنی مۆدێڕن، بووژانەوەی زەویگەلی کشتوکاڵی و سەروەریی ئاو هاوکاری دەکەن.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تێچووی ئەو پڕۆژانە لە ڕێگەی فرۆشی نەوتی عێراقەوە بۆ کۆمپانیاگەلی تورکیا، دابین دەبێ و بەمجۆرە، عێراق بە کردەوە لە دۆزی "حەق‌ئاو" بەرەو مامەڵەیەک هەنگاوی ناوە. واتە: ئاو لە بری نەت، گرێبەست و هاوردەی کاڵا. ئەم گۆڕانکارییە، خاڵی دابڕانێکی جیدییە لە سیاسەتی دێرینی بەغدا بۆ وەرگرتنی پشکی دادپەروەرانەی لە ئاوە هاوبەشەکان.

"ژێرخان لە بری نەوت"؛ نوشتەیەکی نوێ و ناسراوە بۆ عێراق

ڕاوێژکارانی عێراقی دەڵێن کە ژێرخانەکانی وڵات بەشێوەیەکی بەرچاو داڕماوە و پێویستی بە نۆژەن‌کردنەوەیە، بەڵام ئەم نۆژەن‌کردنەوەش وەک زۆربەی بابەتە هاوشیوەکان بە قازانجی کۆمپانیاگەلی تورکیایە. بە چەشنێک کە یۆست یۆنگێردۆن، کۆمەڵناس و کارناسی تورکیا و پرسی کوردەکان لە زانکۆی واخنینگێنی هولەندا، ئەو ڕێککەوتنە بە "مامەڵەیەکی نەوتی لە بەری ژێرخان" ناو لێ دەنێت و دەڵێ: ئەم مۆدێلە کە پێشتر لە نێوان عێراق و چینیشدا بووە، نیشاندەری بەرزبوونەوەی پێگەی تورکیا لە عێراق و ئینتیمای زیاتری بەغدا بە ئەنقەرەیە.

ئەمە هەمان نمانەی ئاشنا بۆ عێراقە، چونکە ئەمان لە 1996دا و لە ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ژێر پلانی "نەوت لە بری خۆراکدا" بوون و لە 2003ـشدا بەرەوڕووی گرێبەستگەلی "نەوت لە بری ژێرخان"ی چینی ببوون. کەواتە وەک کارناسان دەڵێن، ئەم سووڕگەیە نیساندەری پێکهاتەیەکی نەخۆشە کە تێیدا وڵاتێکی دەوڵەمەند لەباری سەرچاوەگەلی مەزنەوە، هێشتاش لە هەژاری و ئینتیمادا پەلەقاژەیەتی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha