حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد نلە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر بەشداری ڕاستەوخۆ لە هێرش بۆ سەر ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە و لایەن و لێکەوتەکانی ئەو دانپێدانانە لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتیەوە وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە دانی بە جەنایەت لە دژی ئێران و ئێرانیەکان نا و وتی کە لە هێرش بۆ سەر ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە، ڕاستەوخۆ دەستێوەردانی هەبووە، ئەو دانپێدانانە لە باری مافی و سزادان و مافی نێودەوڵەتیەوە، لێکەوتەی هەیە، کەواتە دادستێنی گشتی ئێران و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵات بە پێی ئەوەی کە یەکێک لە بەڵگەکان بۆ سەلماندنی تاوان ،دانپێدانانە، هەوڵی پێویست دەدەن بۆ شوێنگیری کردنی ئەو جەنایەتە لە ئاستی نێودەوڵەتی.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە هێرشی 12 ڕۆژە بۆ سەر ئێران، جەختی کرد: ئەو بابەتە لە ئاستی مافی و نێودەوڵەتی لێکەوتەی دەبێت و ئێران پێوشوێنگیری یاسایی بۆ دەکات.
Your Comment