١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٧
Source: Mehrnews
ئەردۆغان سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکات؟

دوای ساڵەها سەرەنج نەدان بە حوکمەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم جارە ڕایگەیاندووە کە حوکمی ئەو ناوەندە سەبارەت بە سیاسی بوونی لێپرسینەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش قبووڵ دەکات. هەڵوێستێک کە هیواکان بە ئازادی ئەو کەسایەتیە بەرچاوەی زیاد کردووەتەوە.

 دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەم دواییەدا جارێکی تر جەختی کرد کە دەستگیرکردنی و لێپرسینەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەناوبانگی کورد و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سیاسی و نایاسایی بووە و داوای ئازادی دەستبەجێی ناوبراوی کرد.

دەوڵەتی تورکیا کە ساڵەها ئەو حوکمەی لەبەرچاو نەگرتووە، ئەم جارە دوای رەت کردنەوەی داواکاری پێداچوونەوەی ئەنقەرە، لە زمانی ئەردۆغانەوە ڕایگەیاند کە رێز دەگرێت لە بڕیاری دادگا؛ هەڵوێستێک کە باسەکان لەسەر ئازادی دەمیرتاشی جیدی تر کردووەتەوە.

شرۆڤەکاران پێیان وایە لە کەشی نوێی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی نێوان حکومەت و کوردەکان دەمیرتاش دەتوانێت ڕۆڵی بەەچاو لە ڕەوتی سیاسی بگێڕێت.

ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەردۆغان ڕکابەری جیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئازاس دەکات ؟ زۆربەی چاوەدێران پێیان وایە کە سەرۆک کۆمار پێی خۆشە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تەمەن ٧٦ ساڵان دانوستان بکات تا لەگەڵ دەمیرتاش ٥٢ ساڵان کە لەلای ڕای گشتی توانی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی زۆری هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha