بەشی نێودەوڵەتی: خۆرە ڕافائێل سیلڤا ئاپۆنتە، باڵویزی کۆماری بۆلیڤواری ڤێنزۆئێلا، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە جموجۆڵی ئەمدواییەی ئەمریکا ل سنوورەکانی ڤێنزۆئێلا، وتی: ئەمریکا دەمێک سالە بە پاگەندەی بێبنەما لە دژی کاراکاس، هەوڵ دەدا ڕواڵەتێکی شەڕی بە هەڵمەتەکانی خۆی بدات و تەنانەت پاگەنەدەی ئەوەی کردووە کە پریزیدێنت مادۆرۆ پەیوەندی لەگەڵ گرووپی "ترین دێ ئاراگوا"وە هەیە، لە کاتێکدا ئەو گرووپە جەنایەتکارە لە لایەن خود ئەرتەشی ڤێنزۆئێلاوە لەناو براوە. یان هەندێک بەرپرسی باڵای ڤێنزۆئێلایی گرێ داوەتەوە بە کارتێلەکانی ماددەی هۆشبەری، لە کاتێکدا ئەو تۆمەتانە بێبنەمان.
باڵوێزی ڤێنزۆئێلا ئاماژەی بە جێگرکرانی 8 کۆپاپۆری جەنگی، ژێردەریاییەکی ناڤۆکی، فرۆکە جەنگییەکانی ئێف 35، کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگری جراڵد فۆرد و 10 هەزار چەکداری دەریایی ئەمریکا لە سنوورەکانی ڤێنزۆئێلا کرد و وتیشی: ئەمریکا لە سێپتامبێری ڕابردووەوە پەرەی بە جموجۆڵی سەربازیی لە ناوچەدا داوە و ئەو نەک هەر هاندەرانەیە، بەڵکوو پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانی ڤێنزۆئێلا و تێکدانی پەیمانی "تەلاتلۆلکۆ"شی بەدواوە بووە.
هەشت ملیۆن ڤێنزۆئێلایی ئامادەی بەرگرین
ئاپۆنتە لەبارەی کاردانەوەی کاراکاس بە جموجۆڵی ئەمریکایی، ڕایگەیاند: دەوڵەتی مادۆرۆ پلانێکی بۆ نانووسی خەڵکی بۆ بەرگریی لە وڵات ڕاپەڕاندووە و تا ئێستا 8 ملیۆن کەس ناویان تێدا نووسیوە و هێزی چەکداری بۆلیواری لە 5 لق پێکهاتووە کە بریتین لە ئەرتەش، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، گاردی نیشتمانی و هێزی خۆبەخشی خەڵکی. لەمناوە هێزی خۆبەخشی خەڵکی سەرەتا 4 ملیۆن کەس بوو کە دوای ناونووسی، گەیشتۆتە 8 ملیۆن کەس و ڕاهێنانەکان بۆ ئەو هێزە دەستی پێکردووە و هێزەکانی ژێر فەرمانی مادۆرۆ، ئۆپەراسیۆنی "سەربەخۆیی 200"ـیان دەست پێکردووە.
ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی ڤێنزۆئێلا هاوکات ناڕەزایەتی خۆی هەمبەر بە دەستدرێژکارییەکانی ئەمریکای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەربڕیوە و لە دانیشتنی ئەمدواییەی 33 وڵاتی ئەندامی کۆمەڵەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین(سلاک)، ڕاگەیێندراوێک لە دژی هەڕەشە و گەمارۆ بڵاو کردەوە و هاوکات بۆ پێشێکردنی مافی مرۆڤی ڤێنزۆئێلا، سکاڵامان بردۆتە بەر نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
خەڵاتی ماچادۆ سیاسی و بێکەڵکە
خۆرە ئاپۆنتە، لەبارەی پێدانی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بە ماریا کورینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی ڤێنزۆئێلاش، ڕوونی کردەوە: کەسێک کە خوازیاری هێرشکرانە سەر وڵاتەکەی بێت، لایە خەڵکی ڤێنزۆئێلادا جێگە و پێگەیەکی نییە و خەڵاتەکەشی سیاسی و بێبەهایە.
ناوبراو لەبارەی پەیوەندییەکانی تاران و کاراکاس، جەختی کرد: سەرەڕای هەوڵی دەسەڵاتە ئیمپریالیستییەکان بۆ ناکۆکی و ئاژاوەخستنە نێوان دوو وڵات، پەیوەندییەکانی ئێران و ڤێنزۆئێلا هێشتاش تۆکمە ماوەتەوە.
Your Comment