باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی مەهەپە لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە پرۆسەی کاری کۆمیسیۆنی هاوپشتیی پەرلەمانی خەریکە کۆتایی پێدێت و گفتوگۆکان سەبارەت بە چوونە ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی پەکەکە، کۆتایی پێبێت بە زووترین کات.
باخچەلی وتی: ئەگەر کەس هەنگاو نەنێت بۆ ئەم دیدارە، سێ هاوڕێم لەگەڵ خۆم دەبەم و درێخی ناکەم لە چوون بۆ ئیمرالی؛ هیچ دوودڵییەکم نییە لە دانیشتن لەسەر مێزێک و قسەکردن ڕووبەڕوو، چاو بە چاو لەگەڵ ئۆجەلاندا.
باخچەلی هەروەها سەرنجی لەسەر پرۆسەی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دا و ڕایگەیاند، لەم قۆناغەدا کەسانێک هەن دەیانەوێت زیان بەم پرۆسەیە بگەیەنن.
سەرۆکی مەهەپە جەختی لەسەر پێویستی وریایی لەم خاڵەدا کردەوە و وتی: میللەتی تورکیا کەشێکی بەهاری سەقامگیر بەدەست دەهێنێت، مەبەست باشە، ئەنجامەکەی باش دەبێت. تاکە داواکاریمان ئەوەیە کە هەمووان بە ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆیانەوە هەڵسوکەوت بکەن. وەک هەمیشە وتوومانە هەموو شتێک بۆ تورکیایە.
Your Comment