لە گەڕەکی سومریەی دیمەشق کە زۆربەەیان عەلەوین، داواکاری هێزە ئەمنیەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ چۆڵ کردنی خانووەکانیان، ئاڵۆزی بەربڵاوی لە ناوچەکە دروست کردووە. ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە 24 کاتژمێر مۆلەتیان داوەتە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە.
بە پێی زانیاریە بڵاو کراوەکان لەلایەن چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاوە، بەرپرسێکی ئەمنیەتی بە ناوی ئەبوو حەزیفە چووەتە ئەو گەڕەکە و هەندێک خانوویان بە ڕەنگ سەوز دیاری کردووە. ئەو خانووانە بڕیارە بەزوویی چۆڵ بکرێن و دواتر خاپوور بکرێن. بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بووەتە ئاڵۆزی و نائارامی لە نێو هاووڵاتیان و ناڕەزایەتی خەڵکی گەڕەکەکەی لێکەوتووەتەوە.
هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە پێیان وایە ئەو هەوڵانە نائەنقەست نەبووە و بەشێک لە گوشاری پلان بۆ داڕێژراو بۆ کۆچی زۆرەملێ ئەوانە و ئەو ڕەوتە بەشێک لە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە عەلەوی نشینەکانە.
Your Comment