سەردار محەمەدعەلی نائینی، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە شەڕی 12 ڕۆژە، جەختی کرد: ئەو شەڕە ئاڵۆزترین شەڕ لە ئاستی جیهانی بوو و لێکدانەوەی هەڵەی دوژمن سەبارەت بە هێزی ئێران و پشتبەستنی بە پێکهاتە ماددییەکان، هۆکاری سەرەکیی شکستیان بوو.
چاوپۆشی لە هێزی خەڵک؛ گرینگترین لێکدانەوەی هەڵەی دوژمن
سەردار نائینی بە ئاماژە بە بەراوردی دوژمن بۆ ورووژاندنی خەڵکی و وەڕێخستنی شۆڕشی سەرشەقامی، وتی: دوژمن لە لێکدانەوەی هەڵە و ماتریاڵیدا تەنیا چاوی لە توانستە فیزیکییەکان بوو، لە کاتێکدا کە ئێران لە بەرامبەر دوو هێزی گەورەی ناڤۆکی جیهان و هەموو دەفرایەتییە هاوپەیمانەکانی ئەورووپی و ناوچەییان، تەنیا پشتی بەخۆی بەستبوو. دوژمن لەو شەڕەدا، خۆی قوربانیی شەڕێکی ناسکارانەی خۆی بوو؛ واتە خۆی باوەڕی بەو وێنایە لە "ئێرانی لاواز" کردبوو کە خۆی دایڕشتبوو و بەپێی ئەو وێنایەی هێرشی کردبوو.
باوەڕی جیهانی بە هێزی مووشەکی و بەرگرانەی ئێران
وتەبێژی سپا بە ئاماژە بەوەی کە "لە شەڕی 12 ڕۆژەدا دەرکەوت هێزی مووشەکی ئێمە راستەقینە و بەرگرییانەیە و ئەمریاک تێگەیشت بە ئاسانی ناتوانێ بەرەنگاری مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران بێتەوە"، وتیشی: هیزی سەربازیی خۆجێیکراوەی ئێران ڕاشکاوانە ناوەندە هزرییەکانی ڕژیمی زایۆنی بە چۆکدا هێنا. ئەو شەڕە تەنیا شەڕێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانادا خاڵێکی وەرچەرخانی ستراتژیک بوو کە هاوکێشەکانی هیزی لە ڕۆژئاوای ئاسیا گۆڕی و شەڕێکی بەتەواو مانا بوو بۆ هەڵسەنگاندنی هیزی بەرگری، هێرشبەری و ئاستی بەرگرەگرتنی گەلی ئێران و بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندنی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی دوژمن.
شەڕی ئێران لەگەڵ ناتۆ و سێنتکام لە شەڕی 12 ڕۆژەدا
ناوبراو زیادیشی کرد: شەڕی 12 ڕۆژە، شەڕی ئێران لەگەڵ هەموو ناتۆ و سێنتکام بوو. ئێران سەربەخۆ و خۆسەرانە لە بەرامبەر هەموو ناتۆ و سێنتکام وەستا. لەو سۆنگەوە ئەو شەڕە خاڵی وەرچەرخانی گۆرانکارییەکانی سەدەی 21ـه و نمانە و وانەیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی مۆدێڕن، شەڕی نوێ و شەڕە لێکدراوەکان و ئەو شەڕە سەلماندنی کە هێڵی مەیدانی شەڕی مۆدێڕن تەنیا سەرزەوی و جوگرافیا نییە، بەڵکوو کەشی سایبێری، میدیا، تێگەیشتنی کۆمەڵگا و تەکنۆلۆژیا لە شەڕە نوێیەکاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتیان هەیە.
هێزی مووشەکی؛ ناسنامەی گەنجی ئێرانی
سەردار نائینی ڕایگەیاند: ڕێبەری ئێران فەرموویان کە هێزی مووشەکی ناسنامەی گەنجی ئێرانییە و ئەم ناسنامەیە وەک نەرمئامێرێکی کارای بەرگری، لە لایەن زلهێزانەوە قورغە ناکرێت و ئەمە لە سای تەگبیرە بەرزەکانی ڕێبەری ئێرانە.
وتەبێژی سپا بە داکۆکی لە درێژەی ئامادەیی هێزی چەکداری ئێران، ڕاشیگەیاند: هێزی مووشەکی ئێران ئەوڕۆکە سنوورە جوگرافییەکانی بەرزاندووە و توانستی سپا لەو شەڕەدا، ئەنجامی داهێنانی گەنجانی ئێرانی بوو.
Your Comment