٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢١:٣٦
Source: Mehrnews
گۆڕینی پێکهاتەی ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان بە ئاوێتە بوونی دوو هێزی حزبی

درێژەی ڕەوتی ئاوێتەبوونی یەکینە گەورەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی و یەکێتی، بیچمی ئەمنیەتی کوردستانی بردووەتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە.

 هەرێمی کوردستان کە لە مێژە خاوەن پێکهاتەی ئەمنیەتی تایبەت و هێزی چەکداری خۆی، واتا پێشمەرگە بووە، ئێستا لە سەروبەندی یەکێک لە گرینگترین چاکسازییەکانی پێکهاتەی خۆیەتی و ئەویش ئاوێتەبوونی یەکینەکانی سەر بە پارتی و یەکێتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمە.

ئەو گۆڕانکاریە کە لە ژێر چاوەدێری و پاڵپشتی بەربڵاوی ئەمریکا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە پێشەوە، هێزێکی یەکگرتوو، حیرفەیی و یەکگرتوو پێک دەهێنێت؛ پرسێک کە لە سێبەری ڕکابەری مێژینە و درزی ئەمنیەتی ساڵانی دوای گشت پرسی 2017، گرینگایەتی دوو ئەوەندەیی پەیدا کردووە.

پێشمەرگە ساڵانێکە کە لە کردەوەدا بووەتە دوو پێکهاتەی سەرەکی:

هێزەکانی 80 ی زرێپۆشی سەر بە پارتی کە کۆنترۆڵی هەولێر، دهۆک و سنوورەکانی تورکیای لە دەستەوەیە و پێوەندی نزیکی لەگەڵ ئەنقەرە هەیە.

هێزەکانی 70 ی سەر بە یەکێتی کە بنکەی سەرەکیان لە سلێمانی و نزیکی سنووری ئێرانە.

ئەو دوو یەکە، هەر یەکە دەیان هەزار هێزی چەکداریان هەیە و بە گشتی ئەوان کۆڵەکەی سەرەکی توانی سەربازی هەرێمن.

بەڵام کێشەی لە مێژینەی نێوان ئەو دوو پارتە، چەندین جار هەوڵی بۆ پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتوو لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.

شەڕ دژی داعش و ڕاگرتنی چاکسازیەکان

ڕەوتی ئاوێتە بوون، لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 تا ڕادەیەک چووە پێشەوە و نزیک بە 42 هەزار هێز لە چوارچێوەی 14 لیوای هاوبەش ڕێکخرا. بەڵام سەرهەڵدانی داعش، کێشە سیاسیەکان و گوشاری ئەمنیەتی بووە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕەوتە ڕابگیردرێت.

لە درێژەی شەڕدا، یەکە جیاوازەکانی پێشمەرگە لە هێڵی پێشەوە بە ئاڵای دوو پارتەکەوە چالاکیان دەکرد؛ پرسێک کە درزی ئەمنیەتی نێوان هەولێر و سلێمانی قووڵتر کردەوە.

قەیرانی 2017

گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم لە ساڵی 2017 درزی نێوان دوو پارتەکەی ئاشكراتر کردەوە.

پارتی ڕێبەرایەتی گشت پرسیەکەی لە ئەستۆ بوو، بەڵام یەکێتی نیشتمانی بە پێی ڕاپۆرتەکان وێڕای ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمەکە، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی جودای سەبارەت بە دژایەتی لەگەڵ دەنگدانەکە ئەنجام دابوو.

دوای بەڕێوەبردنی گشت پرسیەکە، ئەرتەشی عێراق لە ئۆکتۆبەری 2017 بەرەو کەرکووک چووە پێشەوە. پێشمەرگە کە سێ ساڵ لە بەرانبەر داعش لە ئەو شارە شەڕی کردبوو، تێکچوو.

ئەو شکستە لە ناکاوەی کەرکوو، یەکێک لە تاڵترین و قووڵترین درزە سیاسی و سەربازیەکانی مێژووی هەرێم بوو و هێشتاش سێبەرەکەی لەسەر پێوەندیەکانی دوو پارتەکە قورسە.

ئاوێتە بوونی دووبارە دەستی پێکردەوە؛ ڕۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان

ئێستا دوای هەشت ساڵ، ڕێگای ئاوێتەبوون جارێکی دیکە کەوتووەتە ڕێ.

ژێنراڵ نجدەت عەلی، فەرماندەی یەکەی 80ی سەر بە پارتی، ڕایگەیاندووە هەموو قۆناغە ئیداریەکان تەواو بووە و دوای واژۆ، یەکەی 80 بەتواوەتی ئاوێتەی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.

بەڵام چارەنووسی یەکەی 70ی یەکێتی هێشتا نادیارە.

ئەحمەد لەتیف وتەبێژی ئەو یەکە وتوویە کە ڕەوتی ئاوێتە بوونی گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام کۆتایی نەهاتووە.

کێشە سیاسیەکانی یەکێتی و ئاڵۆزی ناوخۆیی

لە پاڵ رەوتی ئاوێتە بوون، خودی یەکێتیش لەگەڵ هەندێک قەیران بەرەوڕوویە.

لە مانگی ئووت، یەکێتی لاهوور شێخ جەنگی یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای دژە تیرۆریزم و برازای جەلال تاڵەبانی دەستگیر کرد؛ هەوڵیک کە کێشەکانی نێوان ئەو و بافڵی چڕتر کردەوە.

ئەو ئاڵۆزیە یەکگرتوویی یەکەی 70ی تووشی کێشە کردووە.

دۆسیەی پەکەکە و داهاتووی ئاسایشی سنوورەکان

یەکێک لە پرسە کاریگەرەکانی دیکە لەسەر نەەژیارڤانی ئەمنیەتی هەرێم، چنینەوەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانە.

ئەو گرووپە لەم دواییەدا بەشێک لە هێزەکانی لە نزیک سنووریا تورکیا کشاوەتەەوە.


ئاوێتەبوونی هێزە حزبیەەکان، هەنگاوێکی گەورە بەەڵام پڕ کێشە و لەمپەر

ئاوێتە بوونی هێزەکانی 70 و 80 نەک چاکسازیەکی سەربازی بەڵکوو دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی سیستەمی ئەمنیەتی هەرێمە.

پێشکەوتن لە ئاوێتە بوونی یەکەی 80 خاڵێکی وەرجەرخان دێتە ئەژمار، بەڵام درزی سیاسی، قەیرانی ناوخۆیی یەکێتی، گوشاری ناوچەیی و بوونی پەکەکە نیشانی دەدات ڕێگای یەەکگرتوویی پێشمەرگە هێشتا دژوار و پڕ لە هەوراز و نشێوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha