٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٩:٥٨
Source: Mehrnews
پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا؛ وەفدی دەوڵەتی ئەردۆغان دەچێتە دیداری ئۆجەلان

دوای پەسەند کردنی گەڵاڵەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا، بڕیارە شاندێکی چوار کەسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو بجنە ئیمراڵی.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ، دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەی پەەسەند کرد. لە ئەو دەنگدانەدا، پارتەکانی مەهەپە، ئاکەپە، دەم پارتی و TİP وEMEP دەنگی ئەرێیان دا و پارتی ڕێگای نوێ دەنگی بێ لایەنی دا. پارتی دیمۆکرات، هودا پار و پارتی دیمۆکراتیکی سوسیالیست دەنگی نایان دا. جەهەپە و پارتی خۆشبژێوی دووبارەش لە دەنگدانەکەدا بەشداریان نەکرد.

بڕیارە بۆ ئەەو دیدارە گوڵستان قوچی یەغیت لەلایەن دەم پارتی، فەتی ییلدیز جێگری سەرۆکی مەهەپە و لەوانەیە حسێن یایمان لەلایەن ئاکەپەوە بچنە ئیمراڵی ، بەڵام ڕێگای نوێ تا ئێستا هیچ کەسێکی دیاری نەکردووە بۆ بەشداری لە ئەو دیدارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha