پەکەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لە بناری قەندیلەوە بڵاو کرایەوە، لە دەسپێکی ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا بۆ ناوچە پارێزراوەکانی مێدیا هەواڵی دا.
بە وتەی دەستەی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە، ئەو هەوڵە بەشێک لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە و لە چوارچێوەی بانگهێشتی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ بەردەوام بوونی ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەنجام دەدرێت. لە ئەو بەیاننامە 25 ئەندامی پەکەک لەوانە سەبری ئوک ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری کەجەکە، ڤەژین دێرسیم ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی یەژاستار لە ناوچەی سەرحەد کە لە کوردستانی تورکیاوە بۆ ناوچەی پارێزراوی مێدیا نێردراوە و دەوریم پالۆ، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هێزەکانی هەپەگە، بەشدار بوون.
دەقی بەیاننامەکە بە زمانی تورکی لەلایەن سەبری ئوکەوە خوێندرایەوە و دەقی کوردیەکەشی لەلایەن ڤەژین دێرسیمەوە خوێندرایەوە.
لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە:
بۆ چاپەمەنیەکان و ڕای گشتی
شەڕ و پێکدادانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕوو دەدات لەبەر ئەوەی کە بە شێوەی جیدی داهاتووی کورد و تورکیای دەخستە بەر هەڕەشەوە؛ ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و حکومەتی تورکیا لە قۆناغێکی زۆر گررینگ و چارەنووس سازەوە تێدەپەڕێت.
لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوو ئێمە وەکوو لایەنێکی ئەو پرسە، بۆ پێکهێنانی شوێنی ئارام، لە 1ی مارسدا ئاگربڕمان ڕاگەیاند و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 5ی مەی کۆنگرەمان بەڕێوە برد و بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەکەکەمان دا و کۆتاییمان هێنا بە ستراتیژی چەکدارانە و دوای دوو مانگ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا هێزەکانمان بە شێوەی سیمبولیک چەکەکانیان سووتاند و بەو شێوەیە هەڵوێستی قایم و ڕوونی خۆمان ڕاگەیاند.
ئەو هەنگاوە مێژووییە بە پێشەنگی ئۆجالان و پەکەکە لەلایەن کوردەوە هەڵگیرا و کاریگەری قووڵی لەسەر کەشی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیا دانا و ئەو هەڵوێستە بوێرانەی کورد پێشوازی گەرمی لێکرا.
سەرەڕای هەموو هەڵسوکەوتە ناتەواوەکان، عەبدوڵڵا و ئۆجالان و پەکەکە بۆ لابردنی هەڕەشە لەسەر کورد و تورکیا و پێکهێنانی داهاتوویەکی ئارام و لەسەر بنەمای برایەتی و خوشکایەتی، هەنگاوێکی دیکە دەنێت و بە پێی بڕیارەکانی دوا کۆنگرە هەموو هێزەکانی خۆی لە ناو سنوورەکانی تورکیا و لە ئەو ناوچانە کە مەترسی پێکدادان هەیە، بۆ جێبەجێ کردنی کشانەوەی هێزەکان بۆ ناوچە پارێزراوەکانی مێدیا، بە پێی پشت ڕاست کردنەوەی ئۆجالان، جێبەجێی دەکەین.
Your Comment