بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری تورکیا لە حاڵی گەڕانەوە لە سەفەری خۆی سەبارەت بە کۆبوونەوەی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەد لە ڕێکەوتی 18 ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا دروشمی "ئازاد عەبدوڵڵا ئۆجالان" یان وتووەتەوە و هێزەکانی پۆلیسیان دوژمن وەسف کردبوو، بە شێوەی توند کاردانەوەی نیشان دا و لە ئەوەی کە لە تورکیا ئاوەها دروشمگەلێک لە دژی پۆلیس دێتە ئاراوە، بێ هیوایی دەربڕی. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کاتێک بینیم گەنجانی دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد و تێیدا داوای ئازادی ئۆجالانیان کردبوو و پۆلیسیان دوژمن وەسف کردبوو، زۆر زوێر بووم.
ناوبراو سەبارەت بە شێوەی هەڵسوکەوتی دەم پارتی وتی: ڕاستی ئەوەیە، من ئەو شێوە هەڵسوکەوتە قبووڵ ناکەم. پێم وایە تا کۆتایی ئەم هەفتە دیدار و گفتوگۆیەک لە شاندی ئەوان بەڕێوە دەبەین.
ئەردۆغان وتیشی: تورکیایەکی بێ تیرۆریزم نەک لە قازانجی ئێمەیە بەڵکوو لە سوودی تورکیایە. تورکیای بێ تیرۆریزم لە قازانجی هەمووانە، چ تورک و چ کورد. بەڵام ئەوەی کە لە ئامەد ڕووی دا بووە هۆی زوێر بوونم و لێی نارەحەت بووم.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەد کە تێیدا هێزەکانی پۆلیسیان دوژمن وەسف کرد، ئاوەها دروشمگەلێکی لە دژی پۆلیسی تورکیای هۆی داخ وەسف کرد.
Your Comment