سامون واتکینز، لێکۆڵەری پرسە دارایەکانی هاوپەیوەند بە نەوت وگاز لە یادداشتێکدا کە لە ئۆیل پرایس بڵاو بووەوە، پاگەندەی کردووە کە بە دەسپێکردنەوەی هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی وزەی ڕۆژاوا لە عێراق، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خەریکی بەرەوپێش بردنی گەڵاڵەگەلێکن کە ئامانجی کۆتایی کۆنترۆڵی دزەی ڕووسیا و چین لە سەرچاوەکانی وزەی عێراق و هەرێمە. چێ کردنی یەکەم دامەزراوەی گازی سروشتی لە باشووری عێراق، بەتایبەتی لە بەندەرەکانی خورزەبیر و فاو، خاڵی دەپێکی ئەو ڕکابەریە ژێئۆپۆلیتیکەیەیە.
حکومەتی فیدراڵی بەغدا تا پێش لە گەڕانەوەی ترامپ ، زۆر نزیک لە چین و رووسیا بوو، هەولێریش پێوەندی خۆی لەگەڵ واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی پاراستووە. ئەمریکا هەوڵ دەدات هەرێم بکاتە بنکەیەکی هەمیشەیی بۆ چاوەدێری بەسەر جموجوڵی هەندێک وڵات. هاوکات واشنتۆن بەدوای ئەوەیە کە سەرجەم گرێبەستە نەوت و گازەکانی هەرێ لەگەڵ ڕووسیا و چین هەڵبوەشێنێتەوە و جێگرەوەیان بۆ دابنێت.
بە بڕوای شرۆڤەکارانی ڕۆژاوایی، ئامانجی کۆتایی واشنتۆن ڕێگرری لە دزەی ڕووسیا و چین لە بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.
بە پێی نووسراوی ئۆیل پرایس، جێبەجێ کردنی پڕۆژە نوێیە گازییەکانی عیراق و هەرێم ، بووەتە ئاستێکی نوێ لە ڕکابەری زلهێزەکان لە بواری وزەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
Your Comment