٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:١٩
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران باس لە بۆمبی ئەتۆمی ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە "بۆمبی ئەتۆمی ئێران هەمان توانای (نا)وتن بە زلهێزانە"، وتی: کێشەی ئێران و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ خووی هێژمۆنی‌گەرانەی لایەنی بەرامبەر، بەڵام دەتوانین پەیوەندییەکانمان ئیدارە بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ئینتەرنێتیدا، یەکڕیزی نیشتمانیی ئێرانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی لە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بە "خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی" زانی و جەختی کرد کە دەبێ ئەم سەرمایەیە بپارێزرێت.

عێراقچی چەوساوەیی ئێرانی بە هۆکاری سەرەکیی ئەو یەکڕیزییە زانی و وتی: هەموو خەڵکی ناوخۆ و دەرەوە هەستیان بە چەوساوەیی ئێران و ئێرانی کرد و دیتیان کە چۆن ڕژیمی زایۆنی بەبێ هیچ هۆیەک هێرشی کردە سەرمان. پلانی ئەتۆمی ئێمە تەواو ئاشتی‌خوازانە و مافی ئێمەیە و ئێمە ڕێک مافی خۆمان ڕاپەڕاندبوو و هیچ چەواشەکارییەک بۆ چێکردنی چەکی ئەتۆمی لە گۆڕێدا نەبوو.

وتیشی: بەوەشەوە ئێمە لەو 12 ڕۆژەدا شاهیدی بەرخۆدانێک بووین کە خۆی خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی بوو و ئێمە نامانەوێ ئەو شەڕە ببێتە نمانەی ئاکاری ئێرانی، بەڵکوو دەبێ جیهان بزانن کە یێرانییەکان لە بەرامبەر شەڕ و گوشاردا بێدەنگ نابێت و بەرخۆدان دەکات.

وەزیری دەرەوە جەختی لەوەش کرد: پاراستنی ئامادەیی بە مانای شیمانەی هەڵگیرسانەوەی شەڕی دووبارە نییە، بەڵکوو ئامادەیی گرینگترین هۆکاری پێشگری لە شەڕە، چونکە ئەگەر ئامادەی شەڕ بین، کەس جەسارەتی هێرشی نابێت و ئەگەر دوژمنان هەڵە بکەن، بەرەوڕووی وەڵامی لێبڕاوانەی ئێمە دەبنەوە.

عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە پلانی ئەتۆمی ئێران ئاشتی‌خوازانەیە و ئێران بەپێی یاسا و فتوای ڕێبەری و دوکتۆریەنی ئەمنیی هیچکات ئاوڕ لە بۆمبی ئەتۆمی ناداتەوە، ڕایگەیاند: بۆمبی ئەتۆمی ئێران هەمان توانای (نا)وتن بە زلهێزانە. واتە هێزی ئێمە لێرەدایە، چونکە بۆ نیگەرانی تۆ پێویست ناکات لە مافی پیتاندنی خۆم چاوپۆشی بکەم. بەڵکوو نیگەرانی تۆ بە دانوستان چارەسەر دەکەم و متمانەت پێ دەدەم و دەسەلمێنم کە پلانی من ئاشتی‌خوازانەیە. لەگەڵتدا ڕێککەوتن دەکەم و بەپێی ڕێککەوتنەکەم دەجووڵێمەوە و ئەو کارەشمان کرد و لە بەرجام نەکشاینەوە و ئەوی لە بەرجام کشاوە ئەمریکا بوو؛ دەنا ئێمە تا دوا ساتەکانی پێی پابەند بووین.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئەو (نا)وتنە بە زلهێزان هەمان بابەتێکە کە لە سەرەتای شۆڕشەوە بۆمانە و درێژەمان پێ داوە و خەڵکی ئێران حازر نین تێچووی قورس بدەن، بەڵام سەربەرزی، شەڕەف و سەربەخۆییان زیانی پێ بگات.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، جەختی لە خووی هێژمۆنی‌گەریی واشنتۆن کرد و ڕاشیگەیاند: تا کاتێک ئەمریکا لەو خوویەی نەکشێتەوە و تا کاتێک ئێران مل بۆ هێژمۆنییەکان دانانەوێنێت، کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و چارەسەر نابێت. بەڵام بەوەشەوە دەکرێت ناکۆکییەکان ئیدارە بکرێن، ئەگەر ئەمریکا دەست لە زۆرەملی هەڵبگرێت و بە زمانی ڕێزەوە هەڵسوکەوت بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha