مێگان بودت بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان لە دامەزراوەی ئاشتی کوردی لە واشنتۆن، لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەی ژێئۆ سپەیس جەختی کرد کە لامەرکەزی بوون و دەستەبەر کردنی مافی یەکسان بۆ هەموو ئێتنیک و ئایینەکان، گرینگترین خواستی کورد و دیکەی ئێتنیکەکانی سووریا لە حکومەتی نوێی سووریایە.
ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی حکومەتی شەرع لەگەڵ کوردەکان لە کوردستانی سووریا وتی: ئەوەی کە هەمووان لە کوردستانی سووریا دەیانەوێت، سەرەڕای ئێتنیک یان ئایینیان، ڕێگاچارەسەری سیاسی ئاشتیخوازانە بۆ قەیرانی سووریا لەسەر بنەمای لامەرکەزی بوون و مافی یەکسانە.
بوردت وتیشی کە ئەگەرچی ئەنقەرە، سووریا بەرەو حکومەتی ناوەندی هان دەدات، بەڵام نە دیمەشق و نە ئەنقەرە نایانەوێت بچنە شەڕێکی تەواوەوە، چونکوو بە وتەی ناوبراو، شەرع و تورکیا هیچ یەکەیان خوازیاری شەڕی بەربڵاو نین، چونکوو بۆ حکومەتی دیمەشق ئەوە بە واتای دەسپێکی شەڕی نوێی ناوخۆیی و لەوانەیە کۆتایی پێگەیان وەکوو حکومەتی دەسەڵاتدار لە سووریایە و بۆ تورکیاش واتا کۆتایی ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە.
مێگان بودت، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشتی کوردی جەختی کرد کە بە پێی لێکەوتە توندەکانی شەڕ لەگەڵ کوردی سووریا، نە دەوڵەتی ئەردۆغان و نە دەوڵەتی ئەحمەد شەرع لە سووریا نایانەوێت لەگەڵ کوردی سووریا بە شەڕدا بێن.
Your Comment