بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا فەلەستینیەکان ڕاپۆرتیان داکە لە هەفتا و پێنجەمین کۆنفڕانسی جیهانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی چاپەمەنی کە ڕۆژی هەینی لە ڤیەنا بەڕێوە چوو، مریەم ئەبودقە، هەواڵنێری شەهیدی فەلەستینی وەکوو یەکێک لە حەوت براوەی خەڵاتی قارەمانی ئازادی چاپەمەنیەکانی جیهان ناسێندرا.
ئەو خەڵاتە بەناوبانگە لە هەموو ساڵێک پێشکەشی هەواڵنێوان لە سەرتاسەری جیهانەوە دەکرێت، ئەمساڵ بۆ ڕێزگرتن لە بوێری و گیانفیدایی ئەبودقە بۆ ڕووماڵی ڕاستیەکانی شەڕی غەززە بەخشرایە ناوبراو.
لە بەیاننامەی ئەو دامەزراوە هاتووە: مریەم ئەبودقە چەندین جار گیانی خۆی خستە مەترسیەوە تا لە ڕێگای وێنەکانیەوە، کارەساتەکانی شەڕی غەززە بە جیهان نیشان بدات. شەهادەتی ئەو نمانەی دۆخی مەترسیدار لەوانە ئاوارەیی، هێرش و برسیەتییە کە هەواڵنێران بەڕووین.
دامەزراوەی نێودەوڵەتی چاپەمەنیەکان لە ڕێوڕەسومێکدا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 600 هەواڵنێر لە سەرتاسەری جیهانەوە، خەڵاتی قارەمانی ئازادی چاپەمەنیەکانی جیهانی بە مریەم ئەبودقە هەواڵنێری شەهیدی فەلەستینی پێشکەش کرد.
Your Comment