لە پێشبڕکێی زۆرانبازی ئازاد لە پاڵەوانێتی جیهانی تەمەن خوار ٢٣ ساڵان کە لە سێربیا بەڕێوەدەچێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مۆبین عەزیمی لە کێشی ٩٢ کیلۆدا ڕووبەڕووی ڕکابەرە ڕووسیەکەی بووەوە و بە شکستپێهێنانی میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
موبین عەزیمی خەڵکی شاری سەقزەی کوردستانە و ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئێران.
Your Comment