ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و لێدوانی بەرپرسانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بۆ ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا باس دەکات؛ ڕێککەوتنێک کە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە، دەتوانێت نەخشەڕێیەک بۆ کۆتایی ئاڵۆزیە دێرینەکانی دیمەشق و کورد بێت. بەڵام هەر ئەوەندە کە هیوا دەبەخشێت، پرسیاری نوێش دێنێتە ئاراوە: ئایا ئاوێتەبوون بە واتای هاوبەشیە یان هەڵوەشانەوە و توانەوە؟
ئایا دیمەشق بەڕاستی بەدوای دابەش کردنی دەسەڵاتە یان بەس دەیەوێت لەسەر پێکهاتەی ناوەندی بوونی خۆی داکۆکی بکات؟
لە حاڵێکدا کە ڕێبەرانی کورد باس لە پێکهاتەی سێ یەکەی یەکگرتوو لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری دەکەن، سەرچاوەکانی نزیک لە دیمەشق تەنیا باس لە توانەوەی وردە وردەی هێزەکان لە چوارچێوەی یەکەگەلێکی بچووک دەکات. بۆیە لێرەدا ئاوێتە بوون لە جیاتی ئەوەی کە نیشانەیەک لە یەکگرتوویی بێت، بووەتە مەیدانێکی نوێ بۆ ڕکابەری؛ ڕکابەریەک کە ئێستا چوار ئەکتەری سەرەکی هەیە: دیمەشق، کورد، تورکیا و ئەمریکا
لە دیمەشق ئەحمەد شەرع ئەو ڕەوتە وەکوو ئەزموونێک بۆ ڕەوایی دان بە خۆ دەبینێت.
لە ئەنقەرە، دۆسیەی باکووری سووریا بووەتە پرسێکی ئەمنیەتی و سیاسەتی کۆنترۆڵی کورد جارێکی دیکە بووەتە پێوەری بڕیارە سەربازی و دیپلۆماتیکەکان.
لە واشنتۆن، هەرچەندە پاڵپشتی لە هەسەدە درێژەی هەیە بەڵام گومانەکان سەبارەت بە پێدانی تەواوی بەرپرسیارێتی بەرەنگار بوونەوەی داعش بە دیمەشق هەیە.
لەم نێوانەدا کوردیش هەوڵ دەدات لە نێوان پاراستنی سەربەخۆیی سەربازی خۆی و بەشداری لە پێکهاتەی فەرمی ئەرتەش، هاوکێشەیەکی دژوار پێک بهێنێت.
ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە لە ئۆکتۆبەری 2025 ئەگەرچی بە ڕواڵەت هەنگاوێکی مێژوویی دەگاتە بەرچاو بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر وەبیرهێنەرەوەی ئاشتەواییەکی تاکتیکیە تا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیک.
مێدیا کوردیەکان دوای ئەو ڕێککەوتنە ڕاپۆرتیان دا کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هێزەکانی ئاسایشیش لە پێکهاتەی نوێی وەزارەتی ناوخۆ ئاوێتە دەبن و ئەو هەواڵەیان وەکوو پێشکەوتن هێنایە ئەژمار بەڵام کاردانەوەکان لە پێتەختە ناوچەییەکان جیاواز بوو.
هەروەها لە حاڵێکدا کە سەرچاوە کوردیەکان پاگەندەیان کردووە کە هێزەکانی هەسەدە بە شێوەی سێ سوپای سەربەخۆ لە ئەرتەشی نوێ تێکەڵ دەبن، لە بەرانبەردا سەرچاوەکانی نزیک لە دیمەشق جەختیان کردووە کە ئاوەها پێکهاتەیەک لە سیستەمی ئەرتەشی سووریا بوونی نییە و لانی زۆر سێ لەشکر بە ئاستی سنووردار لە سەربەخۆیی لەبەرچاوە، هەر ئەو پێناسە کردنە خۆی نیشانەی قووڵ بوون و بەردەوام بوونی ناڕوونی و درزەکانە.
سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی هەسەدە لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئاوێتە بوون ئەبێ لەسەر بنەمای ڕیز بۆ شوناس و توانی هێزەکانی هەسەدە بێت. ئێمە نامانەوێت بتوێینەوە؛ بەڵکوو دەمانەوێت هاوبەش بین.
بۆیە ڕێککەوتنی نەنووسراوی ئۆکتۆبەر لەوانەیە نەتوانێت دەسپێکێک بۆ یەکگرتوویی وەسف بکرێت؛ بەڵکوو ئەبێ ئەوە وەکوو قۆناغێکی نوێ لە یاری کڕێنی کاتی بەرانبەر بێتە ئەژمار. یاریەک کە لەوانەیە چارەنووسی ڕاستەقینەی ئاوێتەبوون تا ساڵی 2026 دوابخات.
جموجوڵی هاوکاتی دیمەشق و ئەنقەرە وێنەیەکی نوێ لە قۆناغی دوای تێکەڵ بوونی هێناوەتە بەرچاو؛ وێنەیەک کە زیاتر لە ئەوەی کە نیشانەیەک لە یەکگرتوویی نەتەوەیی بێت، ڕەنگدانەوەی پێکهێنانی هاوپەیمانی ئەمنیەتی بۆ کۆنترۆڵی کوردە.
ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدات کە گفتوگۆی سیاسی بۆ ئاوێتەبوون، وردە وردە بووەتە هاوکاری سەربازی و هەواڵگری لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و تورکیا کە ئامانجیشی کەم کردنەوەی دزە و توانی هەسەدەیە.
لە نێوخۆی هەسەدە، کێشە و دژایەتی لە نێوان لقی سەربازی و سیاسی زیاترر لە هەر کاتێکی دیکە دەگاتە بەرچاو. لقی سەربازی پێی وایە کە لە ئەو ئاوێتە بوونە شوناسی هێزەکانی هەسەدە بپارێزرێت لە بەرانبەردا لقی سەربازی جەخت دەکات کە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ئەبێ درێژەی هەبێت و هەر جۆرە دواخستنێک دەتوانێت ببێتە بیانوویەک بۆ دەستێوەردانی تورکیا.
لە پاڵ کێشە نێوخۆییەکانی هەسەدە، درزی سیاسی لە نێوان ناوەندە کوردییەکان بەرچاوترە. لەلایەک مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لقی سیاسی هەسەدە ئەزموونی شاری ڕەققە لەسەر بنەمای هاوکاری، فرەنەتەوەیی و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بووە نمانەیەک بۆ ژنای هاوبەش، لە لایەکی تر ئەنەکەسە ڕایدەگەیێنێت کە هەرچەندە دەنگی کورد لەت لەت بێت، دیمەشق و ئەنقەرە بەهێزتر دەبنەوە ئێستا هیچ ناوەندێکی یەکگرتوو بۆ بڕیار لەسەر داهاتووی کورد بوونی نییە.
نەم پێیە لقی سیاسی هەسەدە و هەسەدە لەسەر ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دەستەبەر کردنی سەربازی داکۆکی دەکەن لە حاڵێکدا ئەنەکەسەر بەدوای چوارچێوەی دیپلۆماتیک و یاسایی بۆ داهاتووی کوردە لە سووریا.
Your Comment