گرووپی سیاسەت: بڵاو کردنەوەی مانشێتی ئەمڕۆی هەندێک ڕۆژنامەکان لەوانە سازەندگی لەژێرناوی لێدوان بەس نییە و پێشنیاری دیداری سەرۆک کۆماری ئێران بە دۆناڵد ترامپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، جارێکی دیکە پرسیارێکی جیدی لە لای ڕای گشتی و هەڵکەوتە سیاسییەکان هێناوەتە ئاراوە کە بۆچی هەندێک کەس پێیان وایە کە بە دیدارێکی نمایشی دەتوانرێت یەکجارەکی ڕێگای دوژمنییە دێرینەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران بگۆڕدرێت. ئەو ڕوانگە ساکارە نەک ڕیشەی ڕاستیی مێژوویی و سیاسی نییە، بەڵکوو ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ترامپ و حکومەتی ئەمریکا پابەندی گفتوگپ و هاوکاری نەبوون و نین.
ڕاستی ئەوەیە کە ئەگەر ترامپ کەمترین تێگەییشتن و بڕوای بە هاوکاری و ڕێز هەبایەە، ئیزنی هێرش بۆ سەر ئێران لە میانەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ئیسرائیل نەدەدا و خۆشی بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەدەهاتە مەیدانی شەڕ. ئەو هەوڵە ئاشكرا نیشانی دەدات کە لە لێکدانەوەکانی ترامپدا، گفتوگۆ بەس ئامێرێکی تاکتیکی بۆ کڕینی کات و فریوی ڕای گشتییە، نە ڕێگایەک بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان. چۆن دەتوانرێت متمانە بە سیاسەتوانێک بکرێت کە هاوکات لەگەڵ دانوستان لە پرسی ئەتۆمی، فەرمانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربکات؟ ئەوە واتا گفتوگۆ لە بوونی ترامپدا، هیچ بایەخێکی نییە و تەنایا کاتێک واتا دەدات کە تێکەڵ بە سووکایەتی و گوشاری تاک لایەنە لەسەر لایەنی بەرانبەر بێت.
پرسیاری سەرەکی ئەمەیە: ڕێک ئەبێ چ کارێکی دیکە لەلایەن سیاسەتوانێکی ئەمریکاوە لە دژی ئێران بکرێت تا هەندێک لایەن لە ناوخۆوە هەر بە ڕوانینی گەشبینانەوە بەرەوڕووی پرسەکە نەبنەوە؟ ترامپ لە خولی یەکەم و هەروەها ئێستاشدا، پێشینەیەکی ڕەشی هەمبەر ئێران هەیە و دوژمنایەتی ناوبراو لەگەڵ گەلی ئێران بەس لە ئاستی دروشم یان تاکتیکی سیاسی نییە بەڵکوو بەشێکی جودانەکراو لە ستراتیژی ناوبراوە.
ئێستا کە هەموو جیهان خەریکی ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە هەندێک کەس و لایەن لە ناوخۆوە لە جیاتی کەڵکوەرگرتن لە کۆدەنگی جیهانی لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا، پێشنیاری دیدار لەگەڵ گەورەترین دوژمنی گەلی ئێران دەدەن کە بە دڵنیاییەوە دەسکەوتێک جگە لە لاواز کردنەوەی دەستکەوتە سیاسی و ئەخلاقییەکانی ئێران لە بواری جیهانی نابێت.
لێدونا بەس نییە؛ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیان هەر بە ئەو ڕستەوە خستووەتە بەردەنگەوە کە لێدوان و ئیدانە کردن بەس نییە و ئەبێ لە کردەوەدا لە دژی ئیسرائیل کۆدەنگ بین. بەڵام بەکارهێنانی ئەو چەمکە بۆ پاساودانی دیدار لەگەڵ ترامپ، بەلاڕێ بردنی ئاشكرای ڕستییەکانە. ئەمڕۆ لە هە رکاتێکی دیکە ئێران پێویستی بە خۆڕاگری، سەربڵندی و کۆدەنگی دژی دوژمن هەیە، نەک هەوڵ بۆ خۆ هەڵواسین بە گورێسێک بە ناوی ترامپ.
Your Comment