دووەمین فێستیڤاڵی "خەڵات ئەدەبی کوردی ئیلام" بە هەوڵی نووسینگەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی ئیلامی و ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام بڕیارە لە دوو بەشی سەرەکی (کتێبی شێعر، نەسر و ئەدەبی منداڵان) و تایبەتیدا (بۆ کەسانێک کە تا ئێستا کتێبیان لێ بڵاو نەبۆتەوە) بەڕیوە بچێت.
بە گوێرەی بانگەوازی خەڵاتەکە، هەموو کتێبە پەیوەستەکان بە بواری فەرهەنگی و جوگرافیی ئیلام کە لە ماوەی ساڵەکانی 98 تا 1403ی هەتاوی بە زمانی کوردی و بە زاراوەی ئیلامی بڵاو بوونەوە، دەتوانن بەشداری دووەمین فێستیڤاڵی "خەڵات ئەدەبی کوردی ئیلام" بن و پێویستە تا 31ی مانگی گەلاوێژی 1404 بەرهەمەکانیان ڕەوانەی نووسینگەی ئەم فێستیڤاڵە بکەن.
Your Comment