٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٨
Source: Mehrnews
"ئێران ئینترنەیشناڵ" هاک کرا؛ هاکرانی حەنزەلە هەموو زانیارییە ناوخۆییەکانیان دابەزاندووە

هەکێرانی حەنزەلە ڕایانگەیاند کە کەناڵی "ئێران ئینترنەیشناڵ"ـیان بە تەواوی هاک‌کردووە و زانیاریی 71 هەزار کەس کە زانیارییان بۆ ئەو کەناڵە ناردووە، لە بەردەستیانە.

 هاکرانی حەنزەلە ڕایانگەیاند کە کەناڵی "ئێران ئینترنەیشناڵ"ـیان بە تەواوی هەک‌کردووە و تەواو سیستمەکان، سێرڤێرەکان و ژێرخانە زانیارییەکانیان لەکار خستووە و زانیاریی ناوخۆییەکانیان و لەوان نامەگۆڕینەوە نهێنییەکان، زانیاریی کەسێنی پێرسۆنێلی ئەو کەناڵە، پێشینە ماڵی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەدەزگا دەرەوەییەکانیان دابەزاندووە.

هاکرانی حەنزەلە بە ئاماژە بەوەی کە کەناڵی "ئێران ئینترنەیشناڵ" دەمێکەیە بۆتە "هێڵی پەیوەندییەکی هێمن" بۆ هەواڵبەران، سیخوڕان، خەیانەتکاران و دارەدەستانی بیانی، ڕاشیانگەیاند: لە ئێستادا دزە کراوەتە هەژماری سەرەکیی وەرگرتنی پەیامەکانی ئەو کەناڵە و بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووشە: لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەموو پەیام، فایل، ڕاپۆرت، وێنە و ڤیدئۆکان کە لە ڕێگەی ئەو کەناڵەوە ناردووە، دامانبەزاندووە و بڕیارە بەزوویی هەموو ئەو بابەتانە لێکدرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستە، زانیارییەکان بە هاوکاریی چەندین بنکەی هەواڵگری و ناسکاری بەراوەرد دەکرێن و هەڵدەسەنگێندرێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha