٢١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٢٤
Source: Mehrnews
ئومێد خۆشناو: سنوورەکانی کێلەشین و سیدەکان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

پارێزگاری هەولێر وتی: لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا سەبارەت بە کردنەوەی سنوورەکانی کێلەشین و سیدەکان گفتوگۆمان کردووە ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ ئەو کارەش.

  ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: تەوەری گشتی گفتوگۆکان گەشەی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بوو، ئەگەرچی هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی لە مێژی لەهەموو بوارەکانەوە لەگەڵ ئێران هەیە.

ناوبرا زیادی کرد: ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردووەوە بە پێی شێوەی پێوەندییەکانی نێوان شارەکان کە لەسەر حکومەت و خەڵکەکەی کاریگەرە گفتوگۆکانمان لەگەڵ شارەکانی ئێران دەست پێکردووە و سەرمایدارانی هەر دوولاش لە ئەو گفتوگۆیە سوودمەند بوون.

یەکێکی دیکە ئەو بابەتانە کە لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەسەری گفتوگۆمان کرد کردنەوەی سنووری کێلەشین و سیدەکان بوو کە ڕایدەگەیێنین کە لەلایەن هەردوولاکەوە ئامادەکاری پێویستی بۆ کراوە.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha