ئارەش لهۆنی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سنە ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە سێهەم کۆبوونەوەی پارێزگارانی هەرێم و پارێزگا سنوورییەکانی ئێرانە کە بەدڵنیاییەوە ئەنجامی کۆبوونەوە و دیدارەکان قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداری کرد و دوای سەفەرەکەی دکتۆر مەسعوود پزشکیان بۆ هەرێم ڕێگایەکی نوێ لە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم کرایەوە.
وتیشی: لە کۆبوونەوە لێزانییەکاندا لەمپەر و ڕێکارە پێویستەکان لێک درایەوە و هیوادارین ئەو کۆبوونەوە ببێتە وەرزێکی نوێ لە پەرەسەندنی پێوەندییەکان.
پارێزگاری سلێمانیش لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ئەوەی کە بۆچی حکوومەتی ناوەندیی عێڕاق سنووری سەیرانبەندی بانە بە فەرمی ناناساێت، وتی: ئەو سنوورە لەلایەن ئێران و هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی ناسراوە و ئێمە هاتوچۆمان هەیە و هەناردە و هاوردەی کاڵا بە شێوەی سنوودار ئەنجام دەدرێت بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە دەبێ لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بە فەرمی بناسرێت کە بەداخەوە ئەو کارە ناکات.
دوکتۆر هەواڵ ئەبووبەکر وتی: حکومەتی ناوەندی عێراق دان بە مەرزی سیرانبەند – بانەدا نانێت.
هەڤاڵ ئەبووبەکر ڕاشیگەیاند: سەرەڕای دانپێدانانی سنووری سەیرانبەندی بانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانەوە، هێشتا حکوومەتی ناوەندیی عێراق دان بەم سنوورە نانێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە گرنگی ئەم سنوورە بۆ بازرگانی و ئابووری ناوچەیی، داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بە کەڵک وەرگرتن لە پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق هەنگاو بۆ بە فەرمی کردنی ئەم سنوورە بنێت.
جەختیشی کرد: بە فەرمی کردنی ئەم سنوورە دەتوانێت ببێتە هۆی فراوانبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوە کردەوە: مەرزی سیرانبەند یەکێکە لە گرنگترین سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و ناوچەکە، دەرچوونیشی لە پێگەی نیمچە فەرمی سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە گەمارۆکانی سەر ئێران، پەرەپێدانی چالاکییەکانی ئەم سنوورەی بە قازانجی ئابووری بەرچاو بۆ وڵات زانی و ئاماژەی بەوەدا کە تا ئاسانکاری پێویست بۆ گەشەی ئەم سنوورانە دابین نەکرێت و ، کاری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناگاتە ئەنجامی باش و بەرچاو.
لهۆنی هەروەها لە هەوڵەکانی سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر و سلێمانی و دیکە بەرپرسانی بەشدار لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە دەسخۆشی کرد.
Your Comment